شارپرێس:
کەشاناسی هەرێم
ڕایدەگەێنێت "لە ٢٤ کاتژمێی ڕابردودا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم پلەکانی گەرما
بۆ ١٠ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پلەکانی گەرمای ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە.
بەرێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە "نزمترین ئاستی پلەی گەرما
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی قەزای پێنجوێن و ناحییەی حاجی ئۆمەران بووە
بەجۆرێک کە ١٠ پلە
ژێر سفر تۆمار کراوە لەو ناوچانەدا".
ئەوەش دوای ئەوە دێت
کە ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە، پلەکانی
گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوی لە دابەزین کرد.
هـ ـ ر