كچە هەڵەبجەییەكە بەچاوی پڕفرمێسكەوە ناسنامە نوێیەكەی وەرگرت

کوردستان

20/01/2019‌ 8235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو كچە هەڵەبجەییەی لەئێران گەورە بووەو ئێستا هیچ كەسێكی ناوەوە، بەچاوی پڕفرمێسكەوە، ناسنامە نوێیەكەی وەرگرت.

ئەو كچە پێشتر وەك هاونازو مەریەم‌و چەند ناوێكی تریش ناسێنرابوو، بەڵام دوای ئەوەی سەلمێنرا هیچ كام لەو ناوانەی نەبووە، بۆیە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ناوێكی لێنرا.

كچەكە ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای باری كەسێكی هەولێر ئامادەبوو، دادوەریش بەپێی بڕیارەكان ناسنامە نوێیەكەی پێبەخشی، كە لەبەردەم دادوەر بەگریانەوە ناسنامەكەی وەرگرت.

ئەو كچە هەڵەبجەییە بەپێی نازنامە نوێیەكەی ناوی "ژیان كامەران هەمەوەند شەمێران" دەبێت‌و ناوی دایكیشی "كوردستان دارا پێشڕەو" دەبێت، كە ئەو ناوانە وەهمین، بەڵام بەهۆی ئەوەی كەسوكاری نەماوەو لەپشكنینەكان نازانرێت منداڵی چ خانەوادەیەكە، ئەو ناوەی لێنراوە.

هـ ـ ح