بەریتانیا دەیەوێت باوەڕ بە توركیا بهێنێت كوردانی رۆژئاوا بپارێزێت

کوردستان

20/01/2019‌ 718 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی بەریتانیا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڕەشەی هێرشکارییەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا ڕاگەیاند.

 ئیدوین ساموێل وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندوە "بەریتانیا لەگەڵ تورکیا و ئەمریکا، لە پەیوەندییدا دەبێت لەپێناو سەلامەتی هاوپەیمانە کوردەکانمان و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی لە خۆرهەڵاتی سوریا".

 ئیدوین ساموێل ئاماژەی بەوەشداوە "هەوڵ دەدەن سوریا ئارام بێت و کێشەکان بەرەوچارەسەری ببەن بۆ ئەوەی دوای شەڕی داعش ناوچەکە بەرە بنیات نانەوەی ئاشتی بڕوات".

 ئەو وتانەی ئەو وتەبێژەی حکومەتی بەریتانیا لەکاتێکدایە، تورکیا لە ئامادەەکاری ەکات بۆ دەستپێکردنی هێرشکاری سەربازیی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە کوردییەکان لە ناوچەکە.
هـ ـ ر