ئەمریكا چاوپۆشی لەكارە دڕندانەكانی توركیا لەدژی كوردەكان ناكات

کوردستان

20/01/2019‌ 3344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێرانی: لوقمان حاجی قادر
جیم ڕیش–ی سیناتۆری كۆمارییەكان‌و سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران دەڵێت: سەرباری ئەوەش توركیا هاوپەیمانی ئەمریكایە، بەڵام واشنتۆن چاوپۆشی لەكاری دڕندانەی ئەنقەرە دژ بەكوردەكان لەسوریا ناكات.

جیم ڕیش دەشڵێت: لەدیدی منەوە توركەكان لەو ئاستەدانین، كە پێویستە تێیدابن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كوردەكان، ئەوان هەموو كوردەكان بەیەك چاو سەیردەكەن، توركەكان هاوپەیمانی ئێمەن، بەڵام ناتوانین چاوپۆشی بكەین‌و ناشیكەین، كە لێیان بگەڕێین كاری دڕندانە دژ بەكوردەكان ئەنجام بدەن".

ئەو سیناتۆرە باسی بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەكشانەوە لەسوریا  كردو وتی: ئەوە پێچەوانەی هەڵوێستێكی فەرمییە سەبارەت بەو پرسە، كە ئەو لێدوانانەی ڕیش لەكاتێكدایە، ڕۆژی سێ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، گەیشتوونە ڕیككەوتنێك لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە ناوچەیەكی ئارام لەباكووری سوریا، كە ئەنقەرە دەیەوێت هێرشی بكاتە سەر بۆ لیدانی یەكینەكانی پاراستنی گەل كە شانبەشانی  هاوپەیمانە ئەمریكییەكەیان لەو ناوچەیە باڵادەستن. 

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ كە دەوڵەت بەڕێیەوە دەبات ڕۆژی 3 شەممە هەواڵێكی تێروتەسەلی سەبارەت بەو‌ ناوچە ئارامە‌ بڵاوكردەوەو چاوەڕوان دەكرێت پێكبهێندرێت، بەپێی ئاژانسەكە، بە گوێرەی ئەو پلانانەی باسیان لێوەكراوە ، ناوچە ئارامەكە بە قوڵایی 32 كیلۆمەتر و پانایی 460 كیلۆمەترە.

ڕیش دووپاتیكردەوە، كە ئامانجی ئەمریكا لە سوریا لە ‌ناوبردنی داعشە، ئەو پلانی كشانەوەش ڕاگەیەندراوە وا پێویست دەكات توركیا هاوكار و یارمەتیدەری پڕۆسەكە بێت، كە ئەمریكا كەوتۆتە دانوستان لەگەڵ توركیابە مەبەستنی ڕێككەوتن لەسەر پلانی كشانەوەی هێزەكانی لە باكوری سوریا. 

ڕیش ڕەخنەی لە دوودڵی و بەدگومانی بەردەوامی توركیا گرتووە بەوەی كە هێزە كوردییەكانی باكوری سوریا بە تیرۆرست دەزانن، لە كاتێكدا ئەوان هاوپەیمانی ئەمریكان.