كۆبوونەوەی ئاو لەبەنداوەكانی هەرێم بەرێژەیەكە 30 ساڵی رابردوو هاوشێوەی نەبووە

کوردستان

20/01/2019‌ 1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو ئاوەی لەمساڵدا لەبەنداوەكانی هەرێمی كوردستان كۆكراوەتەوە، لە 30 ساڵی رابردوو هاوشێوەی نەبووە.

ئەكرەم ئەحمەد بەرێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، كە ئەمساڵ رێژەیەكی زۆر باران باریوە، بەو هۆیەشەوە رێژەیەكی زۆر ئاو لەسەرجەم بەنداوەكانی هەرێم كۆكراوەتەوە.

ئەكرەم ئەحمەد لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كە ئەو رێژە كۆكردنەوەی ئاو لەبەنداوەكان، بەشێوەیەكە لە 30 ساڵی رابردوو هاوشێوەی نەبووەو رێژەكەشی لەداهاتوو زیاتر دەبێـت.

هەرێمی كوردستان خاوەنی 17 بەنداوەی گەورەو مامناوەندو بچووكەو دوو گەورەترین بەنداویش لەهەرێم دەكەونە ناوچەكانی دووكان‌و دەربەندیخان، كە رێژیەكی زۆر ئاویان تێدا كۆدەكرێتەوە.

هـ ـ ح