هەزاران ژن لە دەیان ویلایەتی ئەمریکاوە دژی نایەکسانی ڕژانە سەر شەقامەکان

جیهان

20/01/2019‌ 1084 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا هەزاران ژن دژی نایەکسانی ڕژانە شەقامەکان و دروشمی بەردوامی توندوتیژی دژی ژنان و نایەکسانی دەوتەوە.

ماڵپەری یو ئێس ئەی تودەی بڵاویکردووەتەوە "ڕۆژی شەممە هەزاران ژن لە نزیکەی ٣٢ ویلایەتی ئەمریکا گردبوونەوەیان ئەنجام داوە، ئەمەش سێیەم گردبوونەوەی ژنانی ئەو وڵاتەیە لە دوای هاتنە سەر کاری دۆناڵدا ترامپ سەرۆکی ئەو وڵاتە".

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەرەکە "هۆکارە خۆپیشاندانەکە ناڕەزایەتی ژنانە لە دژی نایەکسانی ڕەزگەزیی، دۆخی ژینگە و مافی پەنابەرانە لە و لەیەک کاتدا لە زیار لە ٦٠٠ شوێنی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە بەڕێوەدەچێت".

هـ ـ ر