شارپرێس:
یانەی بۆرووسیا
دۆرتمۆند لە پارێزگاریکردنی پێشەنگی بۆندێسلیگا بەردەوامە و شکستی بە یانەی
لایپزیگ هێنا.
لە بەردەوامی خولی
ئەڵمانی لە یارییەکانی هەفتەی 18 ی بۆندێسلیگای ئەڵمانیا یانەی لایپزیگ میوانداری
یانەی بۆرسیا دۆرتمۆندی کردوو یارییەکەی بە گۆڵێکی بێوەڵام پێدۆڕاند و هەر بەو
ئەنجامەش کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمی
یارییەکە و لە خولەکی 19 زەردەواڵەکان بە گۆڵێکی ئاکسێل ڤیتسێل پێشکەوتن و
توانییان بەو تاکە گۆڵە سێ خاڵی یارییەکە بۆخۆیان ببەن.
دۆرتمۆند بە 45 خاڵ
پلەی یەکەمی ریزبەندی گرتووە و بە 6 خاڵ لە یانەی بایرن میونشنی رکابەرییەوە
دوورە، لایپزیگیش بە 31 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی بۆندێسلیگایە
هـ ـ ر