شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره سبه‌ی سه‌ردانی یه‌كێتی بكات.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، سبه‌ی دووشه‌ممه شاندێكی باڵای پارتی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی سه‌ردانی یه‌كێـی ده‌كات.
هاوكات بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه شاندی پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌كاتێكدایه پێشتر بڕیاردرابو لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌جیا و پارتی و گۆڕان دروستبكرێت بەمەبەستی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ه.م