شارپرێس: حلمى رسول ره‌زا
ره‌وشى سیاسى و لێكه‌وته ئه‌منیه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، په‌یوه‌ندیه‌كانیانى پێوه به‌نده، ره‌نگه كێشه‌یه‌ككى سیاى نوێ به‌رپا بكات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عادل عبد المهدى ده‌بێت، له‌لایه‌كى تره‌وه ناكۆكیه سیاسیه‌كان له‌و ناوچانه ده‌بێته هۆى شێوانى گۆره‌پانى عێراقى، له‌م نێوه‌نده‌شدا داواى چاره‌سه‌رى خێرا ده‌كرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى وڵات‌دا.
ناوچه جێناكۆكان دۆخێكى شلۆق به خۆیه‌وه ده‌بینێ به‌تایبه‌تى له شه‌نگال و خانه‌قین و كه‌ركوك.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رپرسێكى سیاسى بۆ ماڵپه‌رى – العربی الجدید- رایگه‌یاندووه، حكومه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به دۆخى ئه‌و ناوچانه دڵنیا نیه، به‌وه‌ى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى به‌سه‌ریدا زاڵ بون و ململانێ بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شى رون كردووه‌ته‌وه، رۆژانه راپرۆت ده‌گاته سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌باره‌ت به تێكچونى دۆخى ناوچه‌كان، له‌وانه شه‌نگال و كه‌ركوك و خانه‌قین.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه، حكومه‌ت ده‌یه‌وێ ئه‌م كێشانه یه‌كلایى بكاته‌وه له رێگه‌ى زاڵ بون به‌سه‌ر ناوچه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى لێكتێگه‌یشتنێك بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و ناكۆكیه سیاسیانه، ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه مه‌سعود بارزانى له‌م دوایه‌دا چه‌ندین په‌یوه‌ندى به سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه كردوه و سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه.
هه‌مان به‌رپرس باسى له‌وه كردوه وه‌فدێكى كوردى له‌سه‌ر ئاستێكى باڵا به‌م نزیكانه ده‌چێته به‌غداد، بۆ باس كردنى لێكه‌وته‌ى كێشه‌كانى ناوچه جێناكۆكه‌كان و بابه‌تى سیاسى تر‌ى جێگاى گرنگى هه‌ردوولا، وه‌ك بابه‌تى پێكهاتنى حكومه‌ت، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقیش كار له‌سه‌ر دروست كردنى لیژنه‌ى هاوبه‌ش ده‌كات بۆ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان؛ له‌وانه دۆسیه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان و دانانى چه‌ره‌سه‌رێكى گونجاو بۆى.
چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى عێراقى هۆشدارى له‌باره‌ى مه‌ترسى تیكچونى ره‌وشى ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ن و داواكارن گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى به په‌له له‌و باره‌یه‌وه ریكبخرێت. له‌وانه، ئه‌یاد عه‌لاى سه‌رۆكى – ائتلافى وه‌ته‌نیه-، له به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كاندا باسیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كردوه".
ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه، لاوازى له گونجاندن و به‌دواداچونى ریكه‌وتنه سیاسیه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تى ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به ده‌كردنى یاسا گرنگه‌كانى نێوان هه‌ردولا و ده‌ستور باسى كردون.
عه‌لاوى ئاماژه‌ى به مه‌ترسى تێكچونى ناوچه جێناكۆكه‌كان كرد‌و به پێویستى زانیوه گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى به‌په‌له له‌و باره‌یه‌وه بكرێت و چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه، هه‌بونى گونجاندنێكى چالاك له نیوان هه‌ولێرو به‌غدا ى به پێویست زانى له‌سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كاندا، جگه له یه‌كخستنى هه‌لوێسته‌كان ده‌رباره‌ى كێشه گرنگه‌كان.
به‌رپرسه كورده‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن میلشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى پارتى كریكارانى كوردستان كار بۆ دروست كردنى كیشه ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قایمقامی شارۆچكه‌ى شه‌نگالى سه‌ر به‌پاریزگاى نه‌ینه‌وا، مه‌حما خلیل- رایگه‌یاند، حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى پارتى كرێكاران ویستویه‌تى قایمقامیكى نوێ بۆ شارۆچكه‌كه دابنرێ به‌مه‌به‌ستى ئه‌جیندى تایبه‌ت، و ئه‌م دانانه له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى و شه‌رعى نه‌بوه.
مه‌حما خلیل ئه‌وه‌شی وت، "قایمقامى شه‌رعیه منم، و به‌رده‌وامم له‌سه‌ر كاره‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه، هه‌ردوو لایه‌نى ناوبراو ریگه به ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئیداره‌ى شه‌نگال ناده‌ن كاره‌كانیان بكه‌ن، مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌ر به ئه‌وان بن. ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه، حكومه‌ت ده‌توانێ دۆخێكى سه‌قامگیرمان بۆ دروست بكات تاكو موماره‌سه‌ى كاره‌كان و به‌رپرسیارێتى خۆمان بكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌كه بۆ راپه‌راندنى كاره‌كانمان".
سه‌ره‌راى ئه‌وه، كه‌ركوك له ره‌وشێكى ئاڵۆز‌و سه‌ختدا ده‌ژى، به‌تایبه‌تى پاش كوژرانى كادرێرێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌و شاره‌دا، له‌م باره‌یه‌وه كه‌مال كه‌ركوكى رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ كه‌ركوك داگیركراوه‌و له سه‌ربازگه‌یه‌كى گه‌وره ده‌چێ و چه‌ك تیایدا بڵاوه پێكراوه، ده‌بێ گروپه چه‌كداره‌كان به په‌له پارێزگاكه به‌جێبهێڵن، چاره‌سه‌ریش بریتیه له‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌منى و ئیدارى بدرێته‌وه ده‌ست پێكهاته‌كانى كه‌ركوك خۆیان و پاریزگارێكى نا لایه‌نگیر هه‌ڵببژێردرێت جا گرنگ نیه له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت".
به‌پێی وته‌ی هه‌ندێك له چاودێران، دۆسیه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان له دۆسیه ئالۆزو قورسه‌كانه، به‌تایبه‌تى هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى هه‌ژمونى خۆى ده‌قۆزێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جینداى سیاسى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى وڵات، و داواش ده‌كه‌ن زۆر به ئاگاداریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكرێ نه‌وه‌ك هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵى قۆستنه‌وه‌ى بده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان.
له‌وباره‌یه‌وه شاره‌زاى بوارى سیاسى – تالب فه‌لاحی- له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ل – العربی الجدید- ده‌ڵێت، "تێكچونى دۆخه‌كه له‌و ناوچانه بۆ ناكۆكیه سیاسه‌كانى نیوان كوتله‌كان ده‌گه‌رێته‌وه، و ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واوكردنى پیكهاتنى حكومه‌ته، ئه‌و كوتلانه‌ى دژى حكومه‌تى عبد المهدین نایه‌نه‌وێ حكومه‌ته‌كه به‌رده‌وام بێت، بۆیه له رێگه‌ى باڵه‌كانیانه‌وه له‌و ناوچانه كێشه‌كه ئالۆز ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به رونى ده‌رده‌كه‌ویت له‌و تێكچونى شه‌نگال و كه‌ركوك و خانه‌قین".
فه‌لاحى ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه سه‌رجه‌م حزبه‌كانى نێو – تحالف البنا‌و و اصلاح- باره‌گایان له‌ناوچه جیناكۆكه‌كان هه‌یه، و له میانى ئه‌وانه‌وه ئه‌جینداى تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش، په‌یوه‌ندى باشى نێوان عبد المهدى و لایه‌نه كوردیه‌كان، ئه‌وانه رازى ناكات كه ده‌یانه‌وێ حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاره‌كانى، بۆیه په‌نا بۆ تێكچواندنى دۆخه‌كه ده‌به‌ن.
فه‌لاحى هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى پێویسته ئه‌م دۆسیه‌یه به شێوه‌یه‌كى ورد و سه‌لیم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لدا بكریت، هیچ بڕیارێك نه‌بێته مایه‌ى ئیستفزازكردنى كورد، و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێته هۆى نانه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى زۆر مه‌ترسیدار له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، و ململانێه‌كى سیاسى دروست ده‌كات، و پاشان لێكه‌وته‌ى زۆر نیگه‌تیڤى له‌سه‌ر كاره‌كانى حكومه‌ت ده‌بێت؛ كه هێشتا له‌سه‌ره‌تاى رێگه‌كه‌دایه.
دیاره ناوچه جێناكۆكه‌كان، یاخود ئه‌وه‌ى كورد پێى ده‌ڵێ – ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، خاڵێكى دیارى ناكۆكى نێوان به‌غداو هه‌ولێره، ئه‌م ناوچانه له روى پێكهاته‌ى دانیشتوانه‌وه تێكه‌ڵن، كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و كه‌مینه‌كانى تر له خۆى ده‌گریت. حكومه‌ته‌كانى دواى ساڵى 2003 نه‌یانتوانیوه بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى ته‌وافقى له‌گه‌ل كورده‌كاندا؛ ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ بیخه‌نه‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.