شارپرێس:
هەڵبژاردەی ئوردن له دەستپێکی یاریه‌كان قۆناخی 16ی جامی ئاسیادا رووبەڕووی هه‌ڵبژاده‌ی ڤێتنام بووه‌وه و به ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو ماڵئاوایی لە جامه‌كه كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و ڤێتنام لە قۆناغی 16ی یارییەکانی جامی ئاسیا روبه‌ڕووی یه‌كبونه‌وه و ئوردن بەلێدانەکانی یەکلاییکەرەوە یاریكه‌ی دۆڕاند و ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد.
لە خولەکی 39 بەها عەبدولرەحمان ئوردنی بە تۆمارکردنی گۆڵێک پێشخست، دوای ئەوە لە خولەکی 51 چۆنگ فۆنگ گوین ئەنجامەکەی بۆ ڤێتنام یەکسانکردەوە، یارییەکە بەو ئەنجامە بەردەوامبوو.
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه داوه‌ر په‌نای برده به‌ر كاتی زیادكراو، به‌ڵام هیچ كام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات، و دواتر یاریه‌كه به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و ئوردن به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ یارییه‌كه دۆڕاند و ماڵئاوایی كرد.
ه.م