شارپرێس:
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەر هێزێک له ههرێمی كوردستاندا لەگەڵ دەسەڵات دابنیشێت یاخود بەشدار بێت لە حکومەتەکەیدا، ئەوا "دوورە لە خەڵک و لە ئێمە" و مامەڵەی هاوشێوەی دەسەڵاتی لەگەڵدا دەکەین.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئهمڕۆ یهكشهممه راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، "ئێمە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەکو ھێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە بە ھەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە کە لەگەڵ یەکێتیی و پارتیی دانیشتن بكەین، چونکە ئۆپۆزسیۆنبوون بەمانای ئەوە نیە کە لەگەڵ جوت حزبی یەکێتیی و پارتییدا دابنیشیت لەپێناو پۆست و پارە یان ھەر مەبەستێکی شەخسیی و حیزبییدا".
نهوهی نوێ راشیگهیاندووه، "ھەر ھێزێک لەگەڵ یەکێتیی و پارتییدا دابنیشێت، ئەوە ئێمە نە بەھاوپەیمانی خۆمانی دەزانین و نە کاری ھاوبەشی لەگەڵدا دەکەین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ھەر ھێزێک لە بەرەی خەڵکدا بێت پێویستە دووربێت لەو جوت حزب و بنەماڵەیە و ئێمە لە نەوەی نوێ پێمانوایە، چەندە دووربیت لە یەکێتیی و پارتیی، ئەوە ھێندە لە خەڵک و ھاوڵاتیانەوە نزیک دەبیت".
جوڵانەوەكه رونیشیكردوهتهوه، "هەموو هەوڵێکیان بۆ دروستکردنی بەرەیەکە دژ بە دەسەڵات تا ئەو کاتەی هێزەکانی تر لەگەڵ یەکێتیی و پارتییدا مامەڵە و کۆبونەوە نەکەن و لە حکومەتەکەی جوت حیزبدا بەشدار نەبن، هەر هێزێکی سیاسیی دەرەوەی پارتیی و یەکێتیی ئەم کارانە ئەنجام بدات، ئەوا ئێمە وەک شەریکی راستەقینەی پارتی و یەکێتی تەماشای دەکەین".
ه.م