وێنەی پوتین لەسەر دەسڕی"WC" نووسینگەكەی وەزیری بەرگری بەریتانیا

جیهان

20/01/2019‌ 1719 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەردانكەرانی نووسینگەی گاڤین ڤیلیامسۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا سەرسامبوون بەو دەسڕە كلێنسەی WC نووسینگەكە دانراوە.

سەردانیكەران بەوە سەرسام بوون، كە لەسەر دەسڕی ناو دەستشۆرەكەی نووسینگەكە وێنەی ڤلادمێر پوتینی سەرۆكی روسیایان بینیوە، كە لە ژێر دەسڕەكانیشدا، وشەی نەشیاو نووسراوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، گاڤین ڤیلیامسۆن هەر لەكاتی هاتنە سەركاری وەك وەزیری بەرگری بەریتانیادا هەڵوێستێكی تووندو سەرسەختانەی لە بەرانبەر سەرۆكی ڕوسیادا هەبووە.

سەرچاوەیەكی نزیك لەوەزارەتی بەرگری بەریتانیاش ئەمەی پشتڕاستكردەوەو وتی: دەسڕی نەخشێنراو بە وێنەی ڤلادمێر پوتین لەنێو نووسینگەی وەزیری بەرگریدا هەیە.

سەرچاوەكە وتیشی: "ڤیلیامسۆن ئەو دەسڕەی لەكەسێك وەك دیاری وەرگرتووەو لەو شوێنە بەكاریدەهێنێت"، هەرچەندە ئەو هەوڵانەش سەرسوڕمانی ڕووسەكانی بەدوادا نەبووە، چونكە هەر لە كاتی ژەهراویكردنی سیخۆڕی پێشووی ڕوسیا "سێرگەی سكریپاڵ" لە ساڵی ڕابردوودا، كە لە "سالیزبیری" ڕوویدا، پەیوەندییەكانی دوو وڵات گرژی تێكەوتووە.

لەگەڵ ئەمەشدا ئەم وەزیرەكی بەریتانیا رایگەیاندبوو "ڕوسیا دەبێت گوڕی ون بكات"، كە ئەم قسەیەش كاردانەوی زۆرر بەدوای خۆیدا هێنا.