شارپرێس:
ڕاپۆرتێكی سویدی ئاشكرایكرد، ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا له ناردنی چه‌كداری توندڕه‌و بۆ سوریا‌و خستنی ڕژێمی سوریا تێوه‌گلاوه.
پێگه‌ی نۆردیك مۆنیتۆر-ی سویدی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی چه‌ند كارێكی نهێنی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا له‌سوریا بڵاوكرده‌وه، كه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه میت-ی توركی له ساڵی 2011دا پاش ئه‌وه‌ی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی گه‌یشته سوریا، نوسینگه‌یه‌كی تایبه‌تی كردوه‌ته‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و نوسینگه‌یه كاركردن بوو بۆ ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، گۆڕینی به ڕژێمێكی دیكه، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش به‌ئاگاداریی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كات‌و سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا ئه‌نجامدراون.
یه‌كه‌م كاری میت له‌سوریا
پێگه‌ی نۆردیك مۆنیتۆر له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نهێنیه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه ده‌ڵێ، یه‌كه‌م كاری میت له‌سوریا ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌فسه‌رانی پۆلیس، ئه‌ندامانی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی توركیا كه خانه‌نشین كرابوون یاخود كێشه‌ی یاساییان هه‌بوو، له‌لایه‌ن میته‌وه بانگهێشتده‌كران‌و له‌ژێر ناوی "ئه‌ركێكی نیشتمانیی" داوایان لێده‌كرا ڕاهێنان به‌گروپه توندڕه‌وه‌كان بكه‌ن كه له‌سوریا شه‌ڕیان دژی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد.
ئه‌و چه‌كداره توندڕه‌وانه‌ی توركیا هاوكاریان بوو، به‌شێكی زۆریان سه‌ر به قاعیده‌و داعش بوون، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پێگه سویدییه‌كه.
"تاوانباره‌كان بۆ ئه‌و ئه‌ركه ڕاده‌سپێردران"
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌وردیی ئاگاداری ئه‌و پیلانه‌ی میت بووه ده‌ڵێ، ده‌یان ئه‌فسه‌ری باڵای توركیا كه له‌ڕابردوودا تاوانباركرابوون، له‌هه‌ڵمه‌تێكی نهێنیدا ئازادكران به‌و مه‌رجه‌ی كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پیلانه‌كه‌ی میت.
یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌ره باڵایانه‌ی ئازادكردنه‌كه گرتیه‌وه، نوری گۆخان بۆزكیر بوو كه ڕائیدێك بوو له ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان، پێشتر سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووبو، به‌ڵام بۆ ئه‌و پیلانه‌ی میت له سوریا ئازادكرابوو.
ته‌قه‌مه‌نی بۆ داعش گواستراوه‌ته‌وه
یه‌كێك له بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی نێو ڕاپۆرته‌كه، گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بووه بۆ چه‌كدارانی داعش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه نهێنیانه‌ی ئه‌و كاره‌ی توركیای ئاشكراكردوه، پۆلیسێك بووه كه ده‌ڵێ نزیكه‌ی 6 تۆن ته‌قه‌مه‌نی كه دواتر بۆ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو به‌كارده‌هێندرا، له‌لایه‌ن میته‌وه له‌شانلی ئورفه‌وه له 8ی ئه‌یلولی 2015 بۆ داعش گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان ده‌یویست ئه‌و كاره بخاته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه
پاش ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی میت له‌گه‌ڵ داعش و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی كه‌نعان كۆشكون له‌ڕۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركیا له‌و باره‌یه‌وه، داواكاری گشتی ئیستانبوڵ له‌بری جوڵاندنی دۆسیه‌كه دژی میت، دۆسیه‌كه‌ی دژی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه جوڵاند.
پاش ئه‌وه‌ش له‌ڕۆژنامه‌ی ئاكیت-ی نزیك له‌ئه‌ردۆغان بابه‌تێك بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ سوریا نێردراوه، به‌ڵام ئه‌وه بڕواپێكه‌ر نه‌بوو، تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان‌و تیمه‌كه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن-ی ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت-یان به‌و كاره تۆمه‌تبار كرد.
ڕ . ج