شارپرێس:
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا به‌هۆی داخستنی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه ناتوانێت موچه‌ی پاسه‌وانه‌كانی دابین بكات.
جۆرج بووش-ی كوڕ كه سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا بوو، له‌ئینستاگرامی خۆی وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه تیایدا پیتزا به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كانیدا دابه‌شده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی داخستنی حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌هۆی ناكۆكی دیموكرات‌و كۆمارییه‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی دیوارێك له‌سنوری مه‌كسیك له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی.
داخستنی حكومه‌ت كێشه‌ی موچه‌ی بۆ زۆرێك له‌دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی ئه‌و وڵاته دروستكردوه، جۆرج بووش له‌و وێنه‌یه‌ی كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، داوایكردووه لایه‌نه‌كان له‌و باره‌یه‌وه بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
ڕ . ج