شارپرێس:
به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان له‌ته‌مه‌نی 113 ساڵیدا له باكوری ژاپۆن كۆچی دوایكرد.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان، ماساز‌و نوناكا كه نازناوی به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهانی هه‌بوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌ته‌مه‌نی 113 ساڵیدا له دورگه‌ی هۆكایدۆ له‌باكوری ژاپۆن كۆچی دوایكرد.
پزیشكه‌كان پاش ئه‌نجامدانی توێكاریی بۆ لاشه‌ی به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه نوناكا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كۆچی دوایكردووه، هیچ نه‌خۆشیه‌كی نه‌بووه.
ڕ . ج