شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
ناكۆكى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا له‌سه‌ر ئيداره‌دانى دۆخى باكورى سوريا به‌رزو نزمى به‌خۆيه‌وه ده‌بينێ به شێوه‌يه‌كى خێرا، سه‌ره‌تا هه‌ردولا له‌سه‌ر پلانه‌كه رێككه‌وتن، به‌لام سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ باس له ناوچه‌يه‌كى ئارام ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به ناوچه‌يه‌كى دابڕاو ناوزه‌ندى ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ى تا ئێستا چۆنيه‌تى رێككه‌وتنه‌كه يه‌كلايى نه‌كرابێته‌وه.
له‌م دوايه‌دا ئه‌ردۆغان له وته‌يه‌كيدا له‌به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه كرد به شێوه‌يه‌كى پۆزه‌تيڤ سه‌يرى پلانه‌كه‌ى تره‌مپ ده‌كات بۆ دروست كردنى ئه‌و ناوچه‌يه به روبه‌رى (20 ميل= 32 كلم) له باكورى سوريا، ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه ده‌توانن ناوچه‌كه فراوان بكه‌ن له كاتى پێگه‌يشتنى پاڵپشتيدا. ئه‌وه‌شى گوت پێويسته ناوچه‌يه‌كى دابڕاو به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌نه كاريگه‌ره‌كاندا دروست بكريت، له‌وانه وڵاتانى دانوستانه‌كانى ئه‌ستانه (توركيا و روسيا و ئێران)، و نابيت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ى كوردى تێدا بێت، كۆتايى قسه‌كه‌شى ئه‌وه‌بو كه جياوازى هه‌لوێسته‌كانى ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌بايه‌تى سوريا مايه‌ى نيگه‌رانيه.
ترسه‌كه‌ى توركيا
توێژه‌رو ئه‌كاديمى توركى – ئه‌نه‌س يه‌لماز- واى ده‌بينێ واشنتۆن ده‌يه‌وێ ناوچه‌يه‌كى ئارام دروست بكريت به‌بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى پێشكه‌ش بكات، و ئه‌نقه‌ره‌ش له‌وه ده‌ترسێ ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئه‌و رێكخراوانه بێت كه به تيرۆريست ده‌يناسێت.
يه‌لماز گوتى " ناو لێنان به‌لاى توركياوه گرنگ نيه، ئه‌گه‌ر ناوى ئارام بێت يان دابڕاو، گرنگ دروست كردنى ناوچه‌يه‌ك بيت له باكورى سوريا مه‌ده‌نيه‌كانى تێدا پارێزراو بێت و سنوره‌كانى توركيا روبه‌روى ده‌ستدريژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل نه‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شى رون كرده‌وه، لێدوانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا مايك پۆمپيۆ به دروست كردنى ناوچه‌يه‌كى ئارام له جيگاى دابڕاو، مه‌به‌ستى به‌رده‌وام بونى پالپشتى كردنى پارتى كرێكارانى كوردستان و لقه‌كانێتى له سوريا (يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل). هه‌روه‌ها جياواى له نێوان لێدوانه‌كانى به‌رپرسه ئه‌مه‌ريكيه‌كان و تره‌مپ بابه‌ته‌كان ئالۆز ده‌كات، ئه‌گه‌ر بيت و وانشتۆن له بريارى كشانه‌وه‌ى هيزه‌كانى په‌شيمان بێته‌وه به‌هۆى هيرشه‌كه‌ى ئه‌مدوايه‌ى شارى مه‌نبه‌ج، ئه‌وان هه‌لى گه‌يشتن به ريككه‌وتنى سياسى ئالۆزتر ده‌بيت و هه‌لى جێبه‌جێكردنى ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى توركيا له‌ناوچه‌كه زياد ده‌كات. پێشبينى ئه‌وه‌شى كرد، توركيا هه‌ريه‌ك له روسياو ئێران له گفتوگۆكاندا به‌شدار پێبكات به‌هۆى نه‌مانى متمانه‌ى ئه‌نقه‌ره به واشنتۆن.
له ژێر رۆشنايى جياوازى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره، ناوبراو بڕواى وايه ئه‌مه‌ريكا توركيا پشتگوێ ناخات به‌وه‌ى هاوبه‌شى كلاسكيه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، له‌لايه‌كى تره‌وه توركيا ده‌يه‌وێ په‌يوه‌نديه‌كى رێكخراو و گونجاوى له‌گه‌ل ئه‌مه‌ريكا هه‌بێت و پاڵى پێوه بنێت واز له پالپستى كردنى هێزه تيرۆريستيه‌كان بهێنێت له ناوچه‌كه‌دا، تا ئه‌و راده‌يه‌ى پێشوازى له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان كرد وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ كۆتايى هێنان به‌و پاڵپشتيه.
لێكتێگه‌يشتنێكى ڕاڕا
لاى خۆيه‌وه، توێژه‌رى سورى –مه‌عه‌ن ته‌لاع- له ناوه‌ندى عمران بۆ توێژنه‌وه‌ى ستراتيژى گوتى " توركيا ئه‌و ناوچه‌يه‌ى ده‌وێ مه‌ترسى نه‌بێت بۆ سه‌ر ئاسايشه‌كه‌ى و سه‌رجه‌م چه‌كداركردنه‌كان له‌ناوچه‌كه بكێشێته‌وه و واشنتۆن ده‌يه‌وێ چوارچێوه‌يه‌كى سياسى پێك بهێنێت هاوپه‌يمانه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانى له سوريا بپارێزێ، له‌نێوان ئه‌م دوو به‌رزه فڕيه‌دا ناوچه‌كه وه‌ك ديلى لێكتێگه‌يشتن ده‌مينێته‌وه و بوارى كێشمه‌كێشى زۆر ده‌بێت، پێده‌چێ ئه‌نقه‌ره په‌نا بۆ رێره‌وى ئه‌ستانه به‌رێت بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامانجه‌كانى ".
ئه‌وه‌شى رون كرده‌وه، له ياساى نێوده‌وله‌تيدا جياوازى هه‌يه له نێوان كارى ناوچه‌ى ئارام و دابڕاو، به‌لام هه‌ردووكيان پێويستيان به برياره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسايش و سه‌پاندنى دژه فڕين و هه‌بونى هێز هه‌يه له‌سه‌ر زه‌وى، ناچوه‌ى دابڕاو ده‌سه‌پێنرێ له‌كاتى روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌كدارى ئه‌مه‌ش به رێككه‌وتن له نێوان وڵاته شه‌ڕ كه‌ره‌كاندا بۆ جێبه‌جێكردنى ئاگربه‌ست.
مه‌عه‌ن ته‌لاع پێى وايه به‌هۆى ديدگاى واشنتۆنه‌وه له‌هه‌مبه‌ر پێويست بونى ريككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌پاش كشانه‌وه پيده‌چێ په‌يوه‌نديه‌كانى نێوانيان به‌ره‌و باس بون بروات، ئه‌مه‌ش ژينگه‌يه‌كى دانوستاندنى ورد دروست ده‌كات له كۆكردنه‌وه‌ى دووباره دروست كردنه‌وه‌ى ئيداره‌يه‌كى خۆبه‌ڕيوه‌به‌رى (كوردى)و ئيداره‌يه‌كى هاوبه‌شى ئه‌منى.
گۆره‌پانى سورياش مه‌حكومه به لۆژيكى – تێگه‌يشتنێكى ئاسايشى رێك و پێكه‌وه له نێوان بكه‌ره نێوده‌وله‌تى و هه‌رێمايه‌تيه‌كاندا، به‌لام ئه‌م لێكتێگه‌يشتنانه په‌ره‌سه‌ندێكى به‌رچاوى به‌خۆيه‌وه نه‌بينيوه له‌سه‌ر ئاستى توركيا و ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به ئيداره‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌هه‌ندێ دۆسيه‌ى هه‌ڵواسراودا، له‌كاتێكدا واشنتۆن ده‌يه‌وي له‌پاش كشانه‌وه‌ى بنكه‌كانى بداته ده‌ست كورده‌كان له سوريا، و توركياش سووره له‌سه‌ر هه‌لوه‌شانه‌وه‌ى بنكه‌كان به شێوه‌يه‌كى كۆتايى ياخود بيداته ده‌ست ئه‌نقه‌ره تاكو ئه‌ويش له دواييدا راده‌ستى هێزه ناوخۆيه‌كانى سورياى بكات.
سه‌رچاوه: الجزيره