جۆن کیری: ترامپ ئەمریکای گۆشەگیر کردووە

جیهان

20/01/2019‌ 1164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن کیری وەزیری پێشووتری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی CNNدا وتی، تڕەمپ ئەمریکای گۆشەگیرکردووە.

جۆن کیری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵەکانی ترەمپ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هاوکاری ئەمریکای نەکردووە ودەرخەری ئەوەیە ئەو کەسێکی وتوێژکەر نییە. ئەو سەرۆکیکە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەهێز ناکات. 

ئەو هەروەها گووتی، ترەمپ گفتگۆ ناکات. ئەو پیاوێکە کە بانگەشەی باشترین وتووێژکەر لە جیهاندا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەموان دەڵێن ئەو لەبارەی چییەوە وتووێژ دەکات؟ 

کیری هەروەها ڕوونیشی دەکاتەوە، بڕیارەکانی ئەو بۆ دەرکردنی هێزە سەربازییەکان لەسوریا و ئەفغانستان، دەرچوون لە پەیماننامەی هاوبەشی تڕەنس - پاسڤیک و ڕێکەوتننامەی کەشوهەوای پاریس، ئەمریکای لەجاران گۆشەگیرتر کردووە و ئێمەی لەکاتی شەڕی جیهانیی دووەم کە بۆ یەکخستنی جیهان دروستبووین، دوور خستووەتەوە.

وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لەبارەی دیداری ترەمپ لەگەڵ پۆتین لە هیلسینکیدا گووتی، کاتێک کە سەرۆکی ئەمریکا لە بەرانبەر سەرۆکی ڕوسیادا  سەری ملکەچبوونی هێنایە خوارەوە و دەڵێت، کەبە پۆتین و کۆمەڵگای هەواڵگریی ئەو لەبارەی ئەوەی کە لە ئەمریکادا ڕوویداوە، بڕوای هەیە، ئەمە ساتێکی ئابڕوبەرانە بۆ ئێمە لێی دەڕوانرێت.

کیری لەبارەی لێپرسینەوەی ترەمپیشەوە وتی،  "بەڕای من ئەمە هەڵەیەکە کە وشەی لێپرسینەوە لەهەموو جێگایەکدا بڵاو بکەینەوە، چونکە هەموو شتێک بەسیاسی دەکات. دەبێت بۆ لیپرسینەوە لەو بەبێ بەڵگە بەرەو پێشەوە نەچین و لەمبارەیەوە بهێڵین خەڵک لەبارەیەوە لەداهاتوودا بڕیاڕ بدەن".

کیری لەبارەی ئامادەبوونی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکی ئەمریکا لە2020دا وتی، "من ئەم بابەته‌ ڕەتناکەمەوە و ئێمە دەبێت لەبیری ئەوەدا بین کە بەرەو کوێوە وا هەنگاو دەهاوین، ئێمە کارێک کە ئەمریکا دەبێت ئەنجامی بدات ئەنجامنادەین، من دەمەوێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ڕۆڵ و بەشداری کارام هەبێت".


ر . ج