بەستنی ریبات زیانی مەترسیداری بۆ مێشكی مرۆڤ هەیە

جیهان

21/01/2019‌ 1362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرچەندە زۆرێك لەپیاوان بۆ دەركەوتنی شیكپۆشیان ، لەگەڵ لەبەركردنی قات ریبات دەبەستن، بەڵام توێژینەوەیەك لەو بارەوە هۆشداری دەدات.

بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكانی زانكۆی فێركاری  كیلی ئەڵمانی بەهۆی بەستنی ریبات لەسەر خوێنبەرو هێنەرەكانی مل بۆ مێشك مەترسی لەسەر ئەو كەسانە دورتس دەبێت دەیبەست.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، بەستنی ریبات رێگری لەچوونی خوێن بۆ مێشك دەكات، بەتایبەتی ئەگەر بەشێوەیەكی توند ببەسرێت، ئەوەش كاریگەری نەرێنی جێدەهێڵێت زۆرجاریش مەترسی دروست دەكات.

توێژینەوەكە لەسەر 15 پیاو ئەنجامدراوە، كە ریباتیان لەبەرزی ملیان‌و بەشێوەیەكی توند بەستووە، بەپێی ئامێرێكیش رێژەی هاوچۆی خوێن پێوراوەو بەو هۆیەشەوە گەیشتوون بەو ئەنجامە نەرێنییە.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، بەستنی  ریبات بەو شێوەیە بەرێژەی 7.5% چوونی خوێن بۆ مێشك كەمدەكاتەوە، كە ئەو كەمبوونەوەیەش رێژەیەكی زۆرەو زیانی دەبێت.

هـ ـ ح