تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی گوگڵ (+ڤیدیۆ)

جیهان

21/01/2019‌ 672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگە ئەلیكترینییەكان تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی گوگڵ-یان ئاشكراكرد، كە لەجۆری "Pixel 3 Lite".

مۆبایلەكە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای گوگڵەو لەمادەیەكی پلاستیكی دروستكراوە، بۆ ئەوەی نەشكێت، هەروەها بەرگەی ناو ئاو تەپوتۆزیش دەگرێت.

شاشەی مۆبایلەكە بە قەبارەی 5.6 بۆسە دروستكراوەو توانای وێنەیی "1080/2160" پێكسڵە، سیستەمی "Snapdragon 670" و "Adreno 615"ی تێدایە.

هەروەها مۆبایلەكە میمۆری ناوەكی 32 گیگابایتەو رامەكەشی 4 گێگابایتە، بەسیستەمی ئەندرۆید كاردەكات، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

هـ ـ ح