جوانترین سەگی جیهان بەهۆی خەمەوە دەمرێت (+وێنە)

جیهان

21/01/2019‌ 2920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"بو"ی جوانترین سەگی جیهان مرد، كە تەمەنی 12 ساڵ بوو، ئەوەش بەهۆی خەمخواردنەوە.

هەواڵی مردنی ئەو سەگە لەئەژمارە تایبەتەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوبووەتەوە، كە ئەو ئەژمارە زیاتر لە 16 ملیۆن لایكی هەیە.

"بو"ی سەگ بەهۆی خەمخواردنی بۆ مردنی هاوڕێ‌ سەگەكەی تری "بودی" مردووە، كە ئەوەی دووەم ماوەیەك پێش ئێستا مرد.

سەگە جوانەكە جگە لەوەی خەمی لەمردنی هاوڕێ‌ سەگەكەی خواردووە، بەپێی پشكینینەكان نەخۆشی تریشی هەبووە، بەتایبەتی نەخۆشی دڵ، كە رەنگە ئەوەش بەشێك بووبێت لەهۆكاری مردنەكەی.

ئەو سەگە كتێبێكی بەناوی "Boo: The Life of the World's Cutest Dog"، لەساڵی 2011 لەسەر بڵاوكرابووەوە، كە تۆڕی "سی ئێن ئێن " ئەو كتێبەی بۆ چاپكردبوو.