شارپرێس:
ئەلیسا خانمە هونەرمەندی لوبنانی لەمیسر كەوتە دۆخێكی نەخوازراوەوە، دوای بەشداری ئاهەنگێكی گۆرانیوتنی كرد.
ئەلیسا لەقاهیرەی پایتەختی میسر و لەكاتی وتنی گۆرانی "أسعد واحدە"، لەئوتێل "هیلتون هیلیوبلیس" تەزووی كارەبای لەسەر بڕاو بەو هۆیەشەوە كەوتە دۆخێكی نەخوازراو.
ئەلیسا بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە لەكاتی بڕانی كارەباكە وتی: ئەوە چییە ئەو دیمەنە جوانە؟ لێرەش كارەبا هاوشێوەی لوبنان دەبڕێت.
ئاهەنگەكەی ئەلیسا لەژێر ناوی "إلی كل اللی بیحبونی" بەرێوەچوو، كە داهاتەكەی بۆ ئەو كەسانە دەبێت، تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون.
هـ ـ ح