رۆجێر فیدرێر ماڵئاوایی لەپاڵەوانی ئوسترالیای كراوە كرد

وەرزش

21/01/2019‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەونی یاریزانی بەناوبانگی تێنیسی سەر زەوی بۆ بردنەوەی پاڵەوانییەتی تێنیسی كراوەی ئوسترالیا بەكۆتا هات، كە پێشتر سێ‌ جار ئەو پاڵەوانییەی بردووەتەوە.

فێدرێر لەیارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بە یاریزانی یۆنانی ستیفانۆس تیتیباس دۆڕاو ماڵئاوایی لەپاڵەوانییەكە كرد.

تیتیباس تەمەنی بیست ساڵەو بە سێ‌ كۆمەڵە  بەرانبەر بەكۆمەڵەیەك بەئەنجامی 6-7 و 7-6 و 7-5 و 7-6 لەفێدرێری بردەوەو سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

پاڵەوانییەتی ئوسترالیای كراوە، یەكێكە لەچوار پاڵەوانییە گەورەكەی گراند سەلام، كە زۆرێك لەیاریزانانی تێنس هەوڵی بردنەوەی دەدەن.

هـــ ـ ح