ماڵئاوایی لەدراوی كاغەز.. وڵاتان كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی دراوەكانیان دەكەن

جیهان

21/01/2019‌ 1213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەوڵاتانی جیهان كار بۆ ئەوە دەكەن، كە كۆتایی بەمامەڵەكردن بەدراوی كاغەز بهێنن‌و مامەڵەكانیان بكەن بەدراوی ئەلیكترۆنی.

وڵاتان بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژی‌و رێگری لە سپیكردنەوەی پارە، دەیانەوێت سیستەمی ئەلیكترۆنی درا بخەنە بازاڕەكان.

پێگەی "worldatlas" سیستەمی باشترین وڵاتانی جیهانی ریزبەندی كردووە، كە بە دراوی ئەلیكترۆنی لەبازاڕەكانیان مامەڵە دەكەن.

كەنەدا ئەو وڵاتەیە، كەپلەی یەكەمی هەیە، كە زۆرترین لەخەڵكی ئەو وڵاتە بەسیستەمی ئەلیكترۆنی مامەڵە دەكەن، لەدوای ئەویش وڵاتی سوید دێت، كە لەسەدا 59 خەڵكی ئەو وڵاتە بەو سیستەمە مامەڵە دەكەن.

لەدوای ئەوانیش بەریتانیا بەلەسەدا 47 دێت‌و دواتریش فەرەنسا بە لەسەدا 39 ، ئەمریكاش لەپلەی پێنجەمی جیهان دێت.

هـ ـ ح