شارپرێس:/ وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
ڕۆژنامەی ((سەباحی))ی توركی لیستی چەند زانیارییەكی سەیرو سەمەرەی لەجیهاندا بڵاوكردووەتەوە، كە ئەم زانیارییانەی خوارەوە گرنگترینیان.
دوورترین شتێك، كە وێنەی گیرابێت ئەستێرەیەكە لە بۆشایی ئاسماندا، كە ماوەی 6 ملیار كیلومەتر لە زەوییەوە دوورە، ئەو ئەستێرەیە لەسەر شێوەی خاڵێكی شینی كاڵ دەردەكەوێت.
بڕی ئەو سەهۆڵەی لە جەمسەری باشوور هەیە یەكسانە بەسەرجەم ئەو ئاوەی لەزەریای ئەتڵەسیدا هەیە.
جیهان ڕۆژانە 8 ملیون و 600 هەزار گەردەلوولی بروسكاوی بەخۆیەوە دەبینێت.
ڕۆژ 24 سەعات نییە.. بەڵكو 23 سەعاتو 56 دەقە و 4 چركەیە.
ڕۆژانە بەشێك لەمانگە دەستكردەكان، كە وەك پاشەڕۆ لە بۆشایی ئاسماندا جێگیر كراون دەكەونە خوارەوە.. بۆیە ئاگاداری خۆت بە.
ڕۆژانە 100 تەن لە تەپوتۆزی نەیزەكەكان دەكەونە سەر ڕووی زەوی.
تەنیا 7%ی ئاوی جیهان شرینە و 97% سوێرە.
ساڵانە 2000 جۆری تازەی بونەوەری دەریایی دەدۆزرێنەوە.
وا باوەڕدەكرێت، كە ملیۆنێك بوونەوەر لە زەریاكاندا دەژین، تەنیا 33% ی ئەو بوونەوەرانە دۆزراونەوە و ئەوانی دیكە نادیارن.
10% ی گڕكانەكانی سەر ڕووی زەوی لەقووڵایی ئۆقیانووسەكاندا روودەدەن.