گۆڵەكەی سوارێز نادروست بووە

وەرزش

21/01/2019‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خوان ئاندۆخار ئۆلیڤەر، شیكەرەوەی ناوبژیوانی رۆژنامەی ماركا، دەڵێت: ئەو گۆڵەی لویس سوارێز لەیاری بەرشەلۆنەو لیگانیس تۆماریكرد نادروست بووە.

ئەو شیركەرەوەیە دەشڵێت: سوارێز لەكاتی تۆماركردنی گۆڵە بەركەوتنی لەگەڵ ئیڤان كوییاری گۆڵپارێزی لیگانیس هەبووە، بۆیە گۆڵەكەی دروست نەبووە.

یاری بەرشەلۆنەو لیڤانیس شەوی رابردوو لەهەفتەی 20ی خولی ئیسپانی بەرێوەچوو، كە یارییەكە بەئەنجامی سێ‌ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات.

هـ ـ ح