ڤالڤێردی: پێویست بوو نیو سەعات بەشداری بەمیسی بكەم

وەرزش

21/01/2019‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری بەرشەلۆنەی ئیسپانی، باسی هۆكاری یارپێكردنی لیۆنێل میسی لەیاری یانەكەی بەرانبەر لیگانیس كرد.

ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پێویست بوو، بۆ ماوەی نیو سەعات یاری بەلیۆنێل میسی بكەم، بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەكە بگۆڕێت، وەك ئەوەی بینیمان ئەوەشی كرد.

یاری بەرشەلۆنەو لیگانیس شەوی رابردوو لەیارییەكانی هەفتەی 20 خولی ئیسپانی بەرێوەچوو، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لەپێكهاتەی سەرەكی یانە كەتەلۆنییەكە نەبوو.

ڤاڵڤێردی راشیگەیاند، میسی-یم بۆ ئەوە خستە ناو یاریگا فشاری زیاتر بكەین‌و ئەنجامەكە لەسوودی خۆمان كۆتایی پێبهێنن.

یارییەكەی بەرشەلۆنەو لیڤانیش بە سێ‌ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسودی كەتەلۆنییەكان كۆتایی هات، كە لەو یارییە میسی گۆڵێكی تۆماركردو گۆڵێكیشی دروست كرد.

هـ ـ ح