سواریز دەبێتە پێنجەم گۆڵكاری یانەی بەرشەلۆنە

وەرزش

21/01/2019‌ 932 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بووە پێنجەم گۆڵكاری مێژوویی یانە كەتەلۆنییەكە.

لویس سوارێز بەتۆماركردنی گۆڵێك لەیاری بەرشەلۆنە، بەرانبەر لیگانیس لەهەفتەی 20ی خولی ئیسپانی بووە پێنجەم گۆڵكاری ئەو یانەیە.

لویس بەو گۆڵە كۆی گۆڵەكانی كردە، 167 گۆڵ ئێستا لەگەڵ ئیكۆلای یاریزانی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە یەكسانە.

ئەو یاریزانە ئۆرۆگوایی بە گۆڵێك لەدوای سامیتیر (184 گۆڵ)، ، هەروەها كوبالا (194 گۆڵ)،  و سیزار (232 گۆڵ)، و میسی، كە بە 576 گۆڵ سەرو ریزبەندی گۆڵكاری كرادووە.

هاوكات تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، كە سوارێز زیاتر لە حەوت وەرزە دەتوانێت 15 گۆڵ لەخولەكان تۆماربكات.

هـ ـ ح