نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ئەمساڵ تۆماردەكات

جیهان

21/01/2019‌ 939 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو لەمساڵیشدا بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 62.77 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی حەوت سەنت بەرێژەی 0.1% نرخەكەی بەرزبووەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی لەكۆتا مامەڵەكان بە 53.92 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی 12 سەنت بەرێژەی 0.2% نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

ئەو بەرزبوونەوەیە بەرزترین ئاستە لەنرخی نەوت لەمساڵدا تۆماركراوەو بەرزبوونەوەكەشی پەیوەندی بەخواستی وڵاتی چینەوە هەیە، كە دووەم گەورەترین بەكاربەری نەوتە لەجیهان.

هـ ـ ح