بودجەی 2019.. فراكسیۆنە كوردییەكان لەبەغدا هەڵوێستیان یەكدەخەن

عیراق

21/01/2019‌ 822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراكسیۆنە كوردییەكان لەبەغدا هەڵوێستیان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەكدەخەن، ئەوەش لەپێناوی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی 2019.

بەقسەی ڤیان دەخیل سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات، بۆ ئەو مەبەستە فراكسیۆنە كوردییەكان لەپەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن‌و لەو كۆبوونەوەیەش هەڵوێست یەك دەخەن.

هەر بەقسەی ڤیان دەخیل ، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دوو شەممە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و تێیدا پڕۆژەیاسای بودجە خوێندنەوەی بۆ بكرێت و دواتریش دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی ئەوەشی راگەیاندووە، "بۆ ئەوەی ھەڵوێستی خۆمان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە دیاری بكەین و یەكھەڵوێست بین، تا موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران و كەسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە بودجەدا جێگیر بكرێت و لەگەڵ كێشە سیاسیەكان تێكەڵ نەكرێت، كە بەپێی دەستوور ئەمە مافی خۆیانە".

سەبری باسی لەوەش كرد، لەھەوڵدان بۆ ئەوەی فراكسیۆنەكانی دیكەش رازی بكەن لەبەرژەوەندیی ھەرێمی كوردستان دەنگ بدەن، "بەشێكی فراكسیۆنە عێراقییەكانیش پشتگیری لە ئێمە دەكەن، بۆیە گەشبینین بتوانین ئەو پڕۆژەیاسایە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان پەسەند بكرێت".

هـ ـ ح