داوای بەدواداچوون بۆ پرسی دزینی نەوتی عێراق لەتوركیا دەكرێت

عیراق

21/01/2019‌ 1312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، داوای بەدواداچوون بۆ ئەو ڤیدیۆیە دەكات، كە گوایە لەتوركیا نەوتی عێراق دەدزرێت.

غالب محەمەد لەمیانی نووسراوێك، كە ئاراستەی وەزیری نەوت‌و وەزیری دەرەوەی عێراق‌و سەرۆكی هەواڵگری كردووە دەڵێت: "سیدیەكتان هاوپێچ دەكەین، كە ڤیدۆیەكی تێدایە لە سەر بردنی نەوتی عێراق لە ناو وڵاتی توركیا لە ڕێگەی كونكردنی بۆری گواستنەوەی نەوتی عێراق و دانانی بوریكی بچووك بە گواستنەوەی ئەو نەوت بۆ شوێنێكی نادیار، كە لەقسەكانیان باسی ئەوە دەكەن نەوتێكی هەرزانە و باشە".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: نازانرێت بردنی ئەم نەوتە بە ئاگاداری حكومەتی توركیا، یان نە، داواكارم لە بەرێزتان، كە بەدواداچوون بكە بۆ راست و درووستی ئەم بە تاڵان بكردنەی نەوتی عێراق.

چەند رۆژێكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە، كە گوایە توركیایەو دزی لەو بۆرییە دەكرێت، كە نەوت لەعێراقەوە رەوانەی بەندەری جەیهان دەكات‌و تائێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی لەو بارەوە روونكردنەوەی نەداوە.

هـ ـ ح