شارپرێس:
مارسێلۆی به‌رازیلی‌و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نزیكه له‌وه‌ی ڕیزی یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت، په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان، به‌هۆی په‌ڕاوێزخستنی مارسێلۆ له‌لایه‌ن سۆلاریی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید، ئێستا ئه‌و یاریزانه بیر له‌جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان ده‌شڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ئێستا پشت به ڕێجیلۆن ده‌به‌ستێت، بۆیه مارسێلۆ هه‌ست به‌نائومێدی ده‌كات له‌یانه‌كه‌ی.
یانه‌ی یۆڤانتۆس بیری له‌وه‌كردوه‌ته‌وه هاوینی ئه‌مساڵ مارسێلۆ بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر خواستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه.
ڕ . ج