شارپرێس..
حلمى ره‌سول ره‌زا
رۆژنامه‌ى –
خه‌به‌ر تورك رايگه‌ياند، ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ روسيا
پلانێكى هاوبه‌شيان دارشتوه بۆ ناوچه‌ى خۆبه‌رێوه‌بردن بۆ كورده‌كان له رۆژهه‌ڵاتى
فورات، و باشورى ناوچه‌ى ئارام كه وه‌ك دڵنياييه‌كه بۆ توركيا و له‌هه‌مان كاتدا
چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورده له سوريا.
رۆژنامه
توركيه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردوه، ساڵێك پێش ئێستا و به دياريكراوى له مانگى
شوباتدا، له واشنتۆن لوتكه‌يه‌ك به‌ستراوه ده‌رباره‌ى چاره‌نوسى كورده‌كانى
سوريا، كه له‌لايه‌ن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا مايك پۆمپيۆ (ئه‌و كات سه‌رۆكى
هه‌واڵگرى بو) رێكخراوه، كۆبونه‌وه‌كه فۆكه‌سى كرۆدته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات و
چاره‌نوسى كورده‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
به گويره‌ى
رۆژنامه‌كه، له‌كاتى كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكراوه ده‌رباره‌ى ئه‌و پلانه‌ى
پرۆفيسۆرى روسى –ڤيتالى نئۆمكن- دايناوه‌و ناوبراو پێش ئه‌وه سه‌ركرده كورده‌كانى
هه‌رێمى كوردستانى عيراقى بينيوه، له‌وانه مسته‌فا بارزانى، شايانى باسه
ناوبراو به‌وه ناسراوه گرنگى تايبه‌تى به كێشه‌ى كورد داوه.
رۆژنامه‌كه
باسى ئه‌وه ده‌كات پلانى پرۆفيسۆرى ناوبراو، به‌رپرس له به‌رانبه‌ر سه‌رۆكى
روسيا ڤلاديمير پۆتين له سياسه‌ته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، دواى ئه‌وه هات
پلانى ساڵى 1992 ى ئه‌مه‌ريكا شكستى هێنا؛ به‌وه‌ى باسى نه‌خشه رێگايه‌كى ده‌كرد
بۆ ده‌وله‌تى كوردى له‌ناوچه‌كه، به‌لام روبه‌روبونه‌وه‌ى توركيا له‌م باره‌يه‌وه
ئه‌م نه‌خشه‌يه‌ى له‌باربرد به‌تايبه‌تى دواى پرۆسه سه‌ربازيه‌كانى ئه‌م دواييه
له سوريا، باسى ئه‌وه‌شى كردوه نه‌خشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا واى داناوه ناوچه‌كانى
باشورى نزيك سنورى سوريا و له‌گه‌ل ناوچه‌كانى باكورى عێراق بكات به‌يه‌ك ده‌وله‌ت،
به‌لام شكستى هێنا.
هه‌ر به
گوێره‌ى رۆژنامه‌كه، له ئه‌نجامى ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌دان داوا له ئه‌مه‌ريكا
كراوه پلانێكى نوێ دابنێ بۆ ناوچه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له نمونه‌ى نئومكن پێشكه‌ش
به لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى كراوه، كه له نمونه‌ى باكورى عێراق ده‌چێ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش
كردوه رێككه‌وتنى روسيا و ئه‌مه‌ريكا ده‌رباره‌ى ئه‌م ناوچه‌يه، وا دانراوه
گرنگيه‌كه‌ى له‌وه‌دايه زيان به هيچ لايه‌ك ناگه‌يه‌نێ، له‌وانه ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى
توركيا ناخاته مه‌ترسيه‌وه.
ده‌رباره‌ى
ورده‌كارى پلانه‌كه، رۆژنامه‌كه ئاشكراى كردوه، پلانه‌كه‌ى نئۆمكن ئۆتۆنۆمي له
خۆ گرتوه بۆ كورده‌كان به‌شێوه‌يه‌ك 30 كلم دوور بێت له سنورى توركيا، و له‌و
ناوچانه ئالاى سوريا به‌رزبكرێته‌وه به‌بێ هه‌بونى سوپا و جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان
له‌و ناوچه‌يه.
هه‌روه‌ها به
گوێره‌ى به‌نده‌كانى پلانه نوێيه‌كه، جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان رۆڵى پۆليسى ناوخۆ
ده‌بينن، و ئاڵاى سورياش له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكوميه‌كان به‌رز ده‌كرێته‌وه، و يه‌كپارچه‌يى
خاكى سوريا ده‌پارێزرێ، و هێزه‌كانى سوپا ناچنه ئه‌م ناوچه‌يه و له‌سه‌ر سنور ده‌مێننه‌وه.
رۆژنامه‌كه
ئه‌وه‌ى دوپاتكردۆته‌وه، هه‌ردوو سه‌رۆكى روسيا و ئه‌مه‌ريكا به ته‌له‌فۆن
گفتوگۆيان له‌سه‌ر ئه‌م پلانه كردوه بۆ ماوه‌ى كاژێرو نيوێك، و به شێوه‌كى گشتى
رێككه‌وتنێكى گشتى له‌باره‌وه كراوه؛ به‌وه‌ى هيچ شتێكى وه‌ها له پلانه‌كه‌دا
نه‌بێت ببێته مايه‌ى نيگه‌رانى ئه‌نقه‌ره، ياخود سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى بۆسه‌رى؛ ئه‌مه‌ش
له پێناو ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتنى توركيايه.
له كۆتاييدا
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ روسيا
جێگاى سه‌رسورمان نه‌بو، به‌لكو پێش ئه‌وه رێكه‌وتنى له‌باره‌وه كراوه، ئێستاش
چاوه‌ڕوانى لوتكه‌يه‌كى سێ قۆڵى (توركى- روسي-ئه‌مه‌ريكى) ده‌كرێت له داهاتودا،
بۆ ته‌واوكردنى ريككه‌وتنه‌كه‌و راگه‌ياندنى، و به شێوه‌يه‌كى كردارييش ئاماده‌كارى
بۆ كراوه.
سه‌رچاوه:
العربى الجديد