ڤیدیۆ.. "مۆتۆرۆلا" بەمۆبایلە نوێیەكەی هەمووان شۆك دەكات

جیهان

22/01/2019‌ 2867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلێكی نوێی بەرهەمهێناوە، كە ناوی "Razr"و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو هەمووانی تووشی شۆك كردووە.

كۆمپانیای "Lenovo"، كە خاوەندارییەكەی بۆ كۆمپانیای "مۆتۆرۆلا" دەگەڕێـتەوە، مۆبایلیRazr 2019" دروست كردووە، كە لەرێگەی كۆمپانیای "Verizon" بۆ پەیوەندییەكان دەخرێتە بازاڕ.

كۆمپانیاكە لەهەنگاوی یەكەمدا، تەنیا 200 هەزار مۆبایلی دروست كردووە، لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دەست بەفرۆشتی دەكات‌و هەر دانەی بە 1500 دۆلار دەفرۆشرێت.

مۆبایلی "Razr" شاشەی  "OLED"ی هەیە، كە دیقەیەكی بەرزی هەیەو توانای چەمانەوەشی هەیە، ئەوەش تایبەتمەندییە بەرزەكەی مۆبایلەكەیە.

رامی مۆبایلەكە چوار گێگابایتە توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیەو كامێراەكەی (16+12) میگاپێكسڵەو چەند تایبەتمەندییەكی تری بەرزی هەیە.

هـ ـ ح