میلانیا باسی ئەو یادەوەرییە دەكات لەدوو ساڵی كۆشكی سپی لەبیری ناكات

جیهان

22/01/2019‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا باسی ئەو یادەوەرییەی كرد، كە لەدوو ساڵی كۆشكی سپی لەبیی ناكات.

میلانیا لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وێنەیەكی خۆی‌و ترامپی هاوسەری داناوە، كە لەناو كۆشكی سپی  سەما دەكەن.

میلانیا رایگەیاندووە، ئەو دوو ساڵە یادەوەری خۆشی هەبووە لەناو كشكی سپی، گرنگترینیان ئەو سەماكردنە بووە، لەسەرەتای چوونە كۆشكی سپی لەگەڵ ترامپ كردوویەتی.

میلانیا رایگەیاندووە، ئەوە رۆژێكی خۆش بووەو لەیادەوەری وەك خۆی دەمێنێتەوە، بۆیە هەرگیز نایەوێت لەبیی بچێت.

رۆژی 20ی ئەم مانگە بووە دوو ساڵ، كە دۆناڵد ترامپ‌و میلانیا لەكۆشكی سپی نیشتەجێبوون، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لەخولی نوێ‌ دەستبەكاربوو.

هـ ـ ح