ئەپڵ هەواڵێكی خۆش بۆ عاشقانی مۆبایلی ئایفۆن رادەگەیەنێت

جیهان

22/01/2019‌ 4055 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی هەواڵێكی بۆ عاشقانی مۆبایلی ئایفۆن راگەیاند، ئەوەش بەدەسپێكردنەوەی فرۆشتنی جۆرێك لەمۆبایلەكانی.

كۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە، دەستی بەفرۆشتنی مۆبایلی جۆری "ئایفۆن ئێس ئەی" كردووەتەوە، كە چوار مانگە فرۆشتنی ئەو جۆرە مۆبایلەی راگرتووە.

مۆبایلەكە لەئەمریكاوە دەست بەفرۆشتنی كراوەتەوەو بڕیارە بەم نزیكانەش بەرهەمەكە بگاتەوە بازاڕەكانی جیهان‌و دەست بەفرۆشتنی بكرێتەوە.

مۆبایلی "ئایفۆن ئێس ئەی" بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2016 بەرهەمهێنراو نرخەكەی 349 دۆلاری ئەمریكی بوو، كە میمرۆرییەكەی 32 و 128 گیگابایت بوو، ئێستا بە 249 و 299 دۆلار دەست بەفرۆشتنی كراوەتەوە.

كۆمپانیاكە بەهۆی بوونی كێشەكەش فرۆشتنی ئەو مۆبایلەی راگرتبوو، بەپێی سەرچاوەكان ئێستا كێشەكە چارەسەركراوە، بۆیە كۆمپانیای ئەپڵ دەستی بەفرۆشتنی كردووەتەوە.

هـ ـ ح