یۆڤانتۆس یاریزانێكی مانچستەر یونایتیدی دەوێت

وەرزش

22/01/2019‌ 868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەیەوێت یاریزانێكی یانەی مانچستەر یونایتید بكرێت، ئەوەش لەم وەرزی گواستنەوەی زستانەیی.

بەپێی رۆژنامەی "گازیتا دیللۆ سپۆرت"ی ئیتالی، یانەی یۆڤانتۆس، دەیەوێت لەم وەرزی گواستنەوەیە، ماتیو دارمیانی یاریزانی یانەی مانچستەر بكرێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، یانە ئیتالییەكە زۆر نزیكە لەكڕینی ئەو یاریزانە، ئەوەش بەگرێبەستێكی چوار ملیۆن یۆرۆیی.

یۆڤانتۆس درامیان بۆ شوێنی سبینازولای یاریزانی دەكرێت، كە یانە ئیتالییەكە بەنیازە بەم نزیكانە ئەو یاریزانەی بفرۆشێت.

هـ ـ ح