ئیسرائیل ڤیدیۆی بۆردومانكردنی بارەگاكانی سوپای قودسی ئێرانی لەسوریا بڵاودەكاتەوە

جیهان

22/01/2019‌ 4420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، كە چەند بارەگایەكی سوپای قودسی ئێران-یان لەناو خاكی سوریا بۆردومانكردووەو سوریاش جەختیكردەوە، سیستەمە موشەكییەكانیان رووبەڕووی سوپای ئیسرائیل بوونەتەوە.

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند، چەند بارەگایەكی سوپای قودسی ئێرانی-یان لەناو خاكی سوریا بۆردومانكردووە، كە ئامانجیان بووە هێرش بكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی تەلئەبیب لەناوچەكە.

بۆردومانەكە بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە ئەنجامدراوەو بەپێی كەناڵی بی بی سی عەرەبی، زیانێكی زۆر لەو ناوچە دراوە ، كە بۆردومانەكەی لێ ئەنجامدراوەو تەواوی بارەگاكانی سوپای قودسی ئێرانی وێرانكراون.

هاوكات ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردەوە، كە سیستەمە موشەكییەكانی سوریا رووبەڕووی هێرشەكانی ئیسرائیل بوونەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.

بۆردومانەكان لەناوچەكانی باشووری دیمەشق ئەنجامدراوە، كە لەرێگەی فڕۆكەی جەنگی‌و موشەكی دوورهاوێژ ئامانجەكان پێكراون.

هـ ـ ح