بەرشەلۆنە كڕینی بواتینگی بەفەرمی راگەیاند

وەرزش

22/01/2019‌ 655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی كڕینی یاریزانی خانی كیڤن برێنس بواتینگی لەیانەی ساسۆلۆی ئیتالی راگەیاند.

پێگەی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە بڵاویكردەوە، لەگەڵ یانەی ساسۆلۆی ئیتالی بۆ كڕینی بواتینگ گەیشتوونەتە رێككەتن، كە گرێبەستەكەی بەشێوەی خواستنە.

یانەی بەرشەلۆنە راشیگەیاند، ئەو یاریزانەی بە گرێبەستێكی هەشت ملیۆن یۆرۆیی كڕیوەو تا كۆتایی وەرز لەیانەكە دەمێنێتەوە.

یانەكە هەروەها رایگەیاندووە، گرێبەستەكە بەفەرمی ئەنجامدراوەو بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەدەزگاكانی راگەیاندن بناسێنرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە