هازارد خواستی بۆ چوونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید رادەگەیەنێت

وەرزش

22/01/2019‌ 669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدن هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی خواستی خۆی بۆ چوون بۆ یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاندەوە.

هازارد لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، من ئەو خواستەم هەیە بۆ ئەوەی لەداهاتوو روو لەیانەی ریاڵ مەدرید بكەم‌و یاری بۆ ئەو یانە مەدردییە بكەم.

هازارد پێشتریش چەند جارێك خواستی ئەوەی راگەیاندووە، كە دەیەوێت روو لەیانەی ریاڵ مەدرید بكات.

لەبەرانبەردا یانەی ریاڵ مەدریدیش چەندین جار هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانەیداوە، بەڵام یانەی چیڵسی رەتیكردووەتەوە ئەو یاریزانەی پێبفرۆشێت.

هـ ـ ح