فیلیپی لویس وەسفی میسی دەكات

وەرزش

22/01/2019‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیلیپی لویسی یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید وەسفی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كرد.

فیلیپی لویس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لیۆنێل میسی هەیشە باشترین بووە، بۆیە شەرمە باسی ئەوە بكرێت، كە كێ‌ شیاوی تۆی ئاڵتوونییە.

ئەو یاریزانەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەوەشی راگەیاندووە، میسی لەیارییەكان هەمیشە گۆڵ دەكات، گۆڵ دروست دەكات، بەیەك ئاستەوە بەردەوامە، لەیاریكردن، ئەوەش كەم یاریزانە هەیە بتوانێت ئەوە بكات.

لویس جەختیكردووەتەوە، لەماوەی 10 ساڵی رابردوو میسی هەمیشە شیاوی ئەوە بووە تۆپی ئاڵتوونی بەرێتەوە، چونكە باشترین یاریزان بووە لەماوەی ئەو 10 ساڵەی رابردوو.

هـ ـ ح