پارتی‌و یەكێتی بەهیچ ئەنجامێك نەگەیشوون
تەنیا بڕیاری بەردەوامی كۆبوونەوەكان-یان پێدراوە

کوردستان

22/01/2019‌ 1591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو كۆبوونەوەی لەنێوان شاندی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجامدرا هیچ ئەنجامێكی نەبووەو تەنیا بڕیاری ئەوەیان پێدراوە، كۆبوونەوەكان بەردەوامی هەبێت.

شاندی پارتی‌و یەكێتی رۆژی دوو شەممە لەشاری سلێمانی كۆبوونەوە، كە لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتیان كردووە، بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لەپارتی دیموكرات بۆ شارپرێس، كۆبوونەوەكەیان هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، كۆبوونەوەكە بەهۆی ئەوە بێ‌ ئەنجامبووە، كە هەردوولا بۆچوونیان جیاوازبووە لەو هێڵە گشتییانەی بۆ پێكهێنانی حكومەت دیارییان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە زیاتر لە 100 رۆژە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوەو پارتی‌و یەكێتی وەك براوەی یەكەم‌و دووەمی هەڵبژاردن، چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە، بەڵام كۆبوونەوەكان بەئەنجامنەگەیشتوون.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند، لەكۆبوونەوەكەی رۆژی دوو شەممە تەنیا بڕیاردراوە درێژە بەكۆبوونەوەكان بدەن، بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لەسەر هێڵە گشتییەكانی پێكهێنانی حكومەت بكەن.

هـ ـ ح