سەردار قادر: كەس ناتوانێت ڤیتۆ لەسەر گۆڕان بۆ بەشداریكردن لەحكومەت دانێت

کوردستان

22/01/2019‌ 959 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەردار قادر باس لەوە دەكات، كەس ناتوانێت دوریانبخاتەوە و ڤیتۆیان لەسەر دانێت بۆ بەشداریكردن لەحكومەت.

سەردار قادر هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری پێشووی سلێمانی لەپشكی بزوتنەوەكە، دەڵێت: تا ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری "حەسم" یەكلاییكەرەوەی نەداوە بۆ بەشداریكردن، یاخود بەشدارینەكردن لەحكومەت، ئەگەر كارنامەی بزووتنەوەی گۆڕان لەكارنامەی حكومەتدا هەبێت بڕیاری گشتی ئەوەیە، كە بەشداری حكومەت بكرێت، بەڵام كاتێك كارنامەی حكومەت پێچەوانەی كارنامەی گۆڕان و تێروانینی گۆڕان بێت بۆ پرسی چاكسازی وە پاكێجەكانی گۆڕان لەكاتی ئۆپۆزسیۆن بێت ئەوكاتە بڕیاری بەشداری نەكردن دەدرێت. 

سەردار قادر دەشلڵێت: ڕاستە لەڕابردوو ئەزموونە خراپەكانی وەك دەركردنی سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی بزووتنەوەی گۆڕان هەبووە، بەڵام لەكاتێكدا كێشەی موچە و پاشەكەوت هەیە بڵێین ئێمە پێنج ساڵ لەمەو پێش ئەو ئەزموونەمان وەرگرتوو ئیتر بزوتنەوەی گۆڕان تا "ئەبەد لئاندین" (هەتا هەتایە) بڵێت ئیتر من ناچمە حكومەتەوە".

قسەكانی ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا هەروەها دەڵێت: كەس خێرمان پێناكات بچینە حكومەتەوە بەكورسی خۆمانەوە دەچینە حكومەت نەكەس-یش دەتوانێت دورمان بخاتەوە‌و ڤیتۆمان لەسەر دانێت بۆ بەشداریكردن لەحكومەت، چونكە بەشێكین لەكۆمەڵگای كوردی، ئاماژە بەوەش دەكات كاتی خۆی، كە پارێزگار بووم دەستم لەكاركێشایەوە، بەڵام ئێستا قۆناغەكە جیاوازە و گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، ئێستا قۆناغەكە جیاوازترە بودجە هەندێك شەفافترە، بودجە لەبەردەست جەنابی پارێزگارە كارەكان بەڕێوەدەچێت، پڕۆسەی سیاسی چەند ساڵێكی دەوێت، هەروەك چۆن ئۆپۆزسیۆن بوون كاتی ویست، پڕۆسەی سیاسی لەشەو و ڕۆژێكدا چاك ناكرێت، هەمووی "عەسای سیحری" بەدەست بزوتنەوەی گۆڕانەوە بێت یا لایەنێكی ترەوە كەباسی بكەن دەبێت كار بكرێت هەنگاو بەهەنگاو.

هـ ـ ح