بەخێوكردنی گوڵ لەماڵ‌و شوێنی كار كاریگەری لەسەر تەندروستی دەبێت

تەندروستی

22/01/2019‌ 2344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆركەس شوێنی بچووكی ژینگەی ژیانیان دەكەنە بیانوو بۆ بەخێوكردن گوڵ، كە ئەوە جگە لەوەی دیمەنێكی جوانی هەیە، كاریگەری زۆریشی لەسەر دەروون دەبێت.

هیچ جیاوازییەك ناكات تەمەنتان چەندە، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن لەهەر تەمەنێكدا بن، لە ژینگەی ڕووەك و گوڵ و گیادا بژین، كە ئەنجامی پۆزەتیڤی بەدوادا دێت، بەڵام بۆ منداڵان ئەنجامەكانی سەرسوڕهێنەرترە، چونكە ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات ئەو منداڵانەی لەتەمەنی خوارەوە لە ژینگەی گوڵ و گیادان، تەندروستی باشتریان هەیە.

بەپێی وتەی لێكۆڵەرانی بەریتانیش، ئەو منداڵانەی ناو ئەو ژینگانە زیاتر ئەركەكان وەردەگرن، كە لەهەمانكاتدا گەر ئەركی بەخێوكردنی گوڵەكانیشیان پێ بسپێردرێت، هەستی ئاسوودەییان زیاتر دەكات و لەگەڵ هاوڕێیانیان باشتر پەیوەندی دروستدەكەن.

هەندێك لێكۆڵینەوەی تریش دەرخەری ئەوەن، ئەو جۆرە منداڵانە، تەركیزی باشتریان هەیە و خەیاڵ پڵاوییان نامێنێت و گرنگتر لەمانەش دوانە ئۆكسیدی كاربۆن بەئۆكسیجن دەگۆڕێت.

بوونی گوڵ‌و گیا لە ماڵەوەدا سترێس كەمدەكاتەوە و لێهاتوویی زیاتر دەكات، كە لێكۆڵینەوەكان دەرخەری ئەوەن، بەخێوكردنی گوڵ و گیا لە ماڵەوە هەندێك نەخۆشی وەك سەرئێشە، سترێس، خەوتنی زۆرو ئەنفڵۆنزا كەمتر دەكاتەوە. 

هەروەها بوونی هەندێك مەوادی كیمیاوی لە پاككەرەوەكان، كەرەستە جوانكارییەكان ، بۆیاخكردنەكان، نەوت و سوتەمەنی تر، كە پێكهاتەی كیمیاوییان تێدایە، دەتوانرێت بە بەخێوكردنی گوڵ و گیا لەكاریگەری غاز و ژەهریان لەماڵەوە كەمبكەینەوە.

هەروەها سەلمێنراوە ، كە گوڵ وگیا دەتوانێت  لە سەر دۆخی جەستەو دەروونی كەسەكاندا كاریگەری ئەرێنی دروستبكات، لەبەر ئەوە كەسانێك تەنانەت لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا دەژین، دەتوانن تەنانەت بەكردنەوەی پەنجەرەكانیشیان ژینگەی گوڵ  وگیاكان باشتر بكەن و ئەوان لە نێو ماڵەكانیاندا بەخێو بكەن.

توانای كاركردنی كارمەندان باشتر دەكات
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی، كە لە گۆڤاری هونەری توانابەخشینەوەی ئەم وڵاتە بەچاپ گەیەندراوە، تواناو لێهاتوویی كارمەندانی هەندێك كۆمپانیاو دامەزراوە، كە لە نووسینگەی كارەكانیان گوڵ و گیا بەدیدەكرێت، زیاتربووە.

چاكبوونەوەی نەخۆشەكان
برونۆ كۆرتیس، پسپۆڕی دڵ و دەمار لە زانكۆی شیكاگۆ دەڵێت، ڕووەكەكان دەبنە هۆی ئاسوودەیی زیاتری كەسەكان، كە ئەرێنی بیر بكەنەوە، لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە ئەو نەخۆشانەی، كە لەنەخۆشخانەكان تەختە نووستنیان ڕووی بەرەو ژینگەی باخ و گوڵەوەیە، زووتر لەونەخۆشانەی تەختەی نووستنیان بەرەو دیوارە، باشتر دەبنەوە. 

هەروەها بوونی هەندێك ڕووەكی تری جوانكاری لەنەخۆشخانەكان ئاسوودەیی و هێمنی بەكەسەكان دەبەخشێت و باشتربوونی خێرای ئەوانی بەدوادا دێت.

باشتركردنی پەیوەندییەكان
لێكۆڵینەوەكان پیشاندەری ئەوەن، خەڵكانێك كاتێكی زۆریان لەگەڵ گوڵ وگیا وبەخێوكردنیان سەرف دەكەن، حەزیان بەپەیوەندی باشتر لەگەڵ خەڵكانیتردا هەیە و میهرەبانیان بەرانبەر خەڵكانیتر زیاترە.

كاریگەری لەفێركاری
لێكۆڵینەوەكان پیشانی دەدەن، ڕادەی فێربوون لەو منداڵانەی كە ماوەیەك لە ڕۆژدا لەگەڵ گوڵ وگیادا تێدەپەڕێن، نسبەت بە هاوڕێیانیان كە ئاوا نین، توانای زیاتر و تەركیزی باشتر، پەیوەندی بەهێزتریان هەیەو لەهەمانكاتیشدا ناڕێك وپێكی لە ئەنجامدانی كارەكانیان كەمترە.

تەندروستی دەروون
لێكۆڵینەوەكان سەلماندوویانە كەسانێك كە بەدرێژایی ڕۆژ خەریكی باخەوانین، لە تەندروستی دەروونی زیاتر سوودمەندن، هەروەها ڕوانگەیەكی باشتریان نسبەت بە ژیان و داهاتوویانەوە هەیە.

بەپێی توێژیەوەی ئەم دەستە بەریتانییە، توندوتیژی لە كەسانێك كە لە ماڵەوە باخچەی بچووكیان هەیە یان لە شوێنی گوڵ(گوڵدان) پارێزگاری دەكەن، نسبەت بە هاوتەمەنەكانی تریان كە ئاوا ژینگەیەكیان نییە، ڕادەی توندوتیژییان كەمترە. لێكۆڵینەوەكان كردار و ڕەفتارناسیی لە زانكۆی روگێرس (Rutgers) ئەوەی دەرخست كەسەكان بەسەیركرنی گوڵ و ڕووەك و ڕەنگ و بۆنی ئەوان، دەتوانن دۆخی ناڕێكانەیان بەدۆخی ئاسایانەیان بگۆڕن.

كەمبوونەوەی تاوان لە كۆمەڵگا
خەڵك بەدروستكردنی ژینگەی سروشتی لە باخچەی ماڵەكانیان یان بەردەرگای ماڵیان ڕوگەی جۆش و خرۆشێك لەخۆیاندا دروستدەكەن، كە هەرئەمەش وزەی ئەرێنی بەدوادا دێت و تاڕادەیەك ئەو جۆرە كۆڵان و گەڕەكانەی كە خانووەكانیان بە ژینگەی سەرسەوز و گوڵ و گیادا داپۆشراوە، كەمتر تووندووتیژی لە ژینگەی ژیانیاندا هەستپێدەكەن.

 كەمكردنەوەی سترێس
لێكۆڵینەوەكان دەرخەری ئەوەن كەسانێك  كە كاتی خۆیان بۆ ناشتن و پارێزگاری كردن لە گوڵ وگیادا تێدەپەڕێنن، نسبەت بەوانیتر سترێسی كەمتریان هەیە. گیاكان ڕۆح و دەروونی ئێمە هێوردەكەنەوە و وەك ڕێگایەك بۆ لەنێوبردنی سترێس دەناسرێن.

كاریگەرییە دەرمانی باخەوانی
باخەوانی دەتوانێت دەوری چارەسەركەر و دەرمانكەرێك لەكەسانێكدا ببینێت، كە دوچاری سەدمەی ڕۆحی یان فیزیاوی بوون. كردەیی پەروەردەكردنی ڕووەكێك، ڕێگایەكە كە بەكەسەكان بۆ لەبیركردنی كێشەكانی دەوروبەریان و گوشاری دەروونی و باشتركردنی تەندروستی دەروون و ڕۆحیان یارمەتیدەر دەبێت.

ئاسایشی  هاتووچۆو ڕازیبوونی شۆفێران
جادە و شەقامی بەگوڵ ڕازێنراوە جوانەكان، دەتوان ئاسوودەیی و ڕەزامەندیی شۆفێران لە كاتی شۆفێریدا دوو بەرانبەر زیاد بكەن، چونكە ئەم دیمەنە جوانانەی قەراخی شەقامەكان جۆرە ئاسوودەییەكی دەروونی بەوان دەبەخشێت. كە لەكاریگەری ئەم دیمەنە ڕووداوەكانی هاتوچۆ كەمتر دەبنەوە و ماندووبوونیان كەمتر دەكاتەوەو لەڕوانگەی دەرونیشەوە ئاسودەتریان دەكات.