كلیلی دەرمانی نەخۆشییەك لەناو دەنكەكانی شلك‌و هەناردایە

تەندروستی

22/01/2019‌ 1942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میتابولی میكرۆباوی گەورە، كە لە پێكهاتەی پلی فینۆلی تووە فەرەنگی‌و هەنار دەرهێنراوە، توانای ئەوەی هەیە نەخۆشی ئیلتیهابی ڕیخوڵەو كولیت ئوڵسراتیو و كڕۆن هێور بكاتەوە.

لێكۆڵەرانی زانكۆی لوییسویلی كەنتاكی( University of Louisville)   ئەمریكا پێكهاتەیەكی سروشتی لەهەنار و جۆرەها توویان دۆزیوەتەوە، كە ئەگەری دەرمانی نەخۆشییەكانی ڕیخۆڵە كرۆن‌و كولیت ئولیسراتیو دەڕەخسێنێت.

ئەم پێكهاتەیە كەناوی (urolithin A) یان  (UroA)ە، جۆرە میتابولییەكە، كە لە ئەنجامیی تەعامولكردن لەگەڵ بەكتریاكانی ڕیخۆڵە لەگەڵ پلیفینۆڵەكانی هەبوو لەهەنار و هەندێكی تر میوەكان لەنموونەی جۆرەكانی توودا بەرهەم دێت.

ئەوە بەشێوەیەكی تایبەت كاردانەوەی ئەسید ئالاجیك لە هەنار و جۆرەكانی توودا لە نموونە تووڕك و تووەفەرەنگی لەگەڵ بەكتریای (Bifidobacterium pseudocatenulatum) كە لەڕیخۆڵەدا جۆرێكی ئەو بەناوی (INIA P815)بوونی هەیە، دەبێتەهۆی ئازادبوونی ماددەیەك بەناوی(UroA).

ئەو پێكهاتە سروشتییە، پێكهاتەیەكی دەستكرد هاوشێوەی (UAS03)ە، كە هەمان كاریگەری دەرمانی لەسەر نەخۆشییەكانی ئیلتیهابی  ڕیخۆڵەدا دادەنێت.