زانایەكی عێراقی هاوكاری داعشی لەدروستكردنی چەكی كیمیایی كردووە

عیراق

22/01/2019‌ 912 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە زانایەكی عێراقی بەناوی سلێمان عەفاری هاوكاری رێكخراوی داعشی كردووە، بۆ ئەوەی چەكی كیمیایی دروست بكەن.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو زانا عێراقییە، لەساڵی 2014 لەگەڵ داعش رێككەوتووە، بۆ ئەوەی هاوكارییان بكات لەدروستكردنی چەكی كیمیایی.

عەفاری پێشتر لەوەزارەتی پیشەسازی‌و سەرچاوە كانزاییەكانی عێراق كاری كردووەو لەكاتی هیچرشی داعش بۆ موسڵ پەیوەندی بەو رێكخراوەوە كردووە.

هەروەها ئەو رۆژنامە ئەمریكییە ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، كە داعش دوای هاوكارییەكانی ئەو زانا عێراقییە گەیشتووە بەدروستكردنی چەكی كیمیایی، ئەوەش لەرێگەی ماددەی خەردەل.

هـ ـ ح