شارپرێس:
نووسینى : عه‌بدول وه‌هاب به‌درخان
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
پێویست بوو له‌سه‌ر به‌رپرسه عه‌ره‌به‌كان كه پێشوازیان له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كرد، ترس و دڵه‌ڕاوكێى خۆیان له بیركه‌ن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه دێرین و تازانه‌ى له‌گه‌ڵ خۆى هێنابوونى. به‌ڵام واقیعى به‌رده‌میان تا ڕاده‌یه‌كى زۆر دژیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ى مایك پۆمپیۆ ڕاینواند، هه‌موویان كۆكن له‌گه‌ڵى له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، له‌وه‌شدا له‌گه‌ڵى كۆكنین كه ئه‌مریكا ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ناو بنێت كه پشتیوانى گروپه تیرۆرسته‌كانن. دیاره كه هه‌موویان جگه له عێراق پشتیوانى ئه‌مریكان بۆ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى واشنتۆن دژ به ئێران گرتونیه‌به‌ر، به‌ڵام هه‌موویان وه‌كیه‌ك نین له تێروانین له‌و مه‌ترسییانه و ڕاده‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان. له كاتێكدا هه‌موویان كۆكن له بنیاتنانى پرۆسه‌یه‌كى سیاسى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى یه‌مه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ئه‌مریكاى نادیار كه له‌پشت هه‌ڵوێستى به‌ریتانیاوه خۆى حه‌شارداوه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه واشنتۆن پرسى یه‌مه‌نى نه‌خستۆته چوارچێوه‌ى ستراتیژیه‌تى خۆى دژ به ئێران. هه‌مووشیان پیشوازى له یه‌ك هه‌ڵوێستى ده‌كه‌ن و به تایبه‌تیش پاراستنى یه‌كڕیزى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو، به‌ڵام له‌وه‌ش دڵنیان واشنتۆن زیاتر ئیداره‌ى ته‌نگژه‌ى كه‌نداو ده‌دات له‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بكات.
جگه له‌وه، ئه‌مریكا ده‌ستپێشخه‌رى كرد بۆ گۆڕینى هاوكێشه‌كه له سوریا، هێشتا سیاسه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد تڕه‌مپ هه‌مان سیاسه‌تى باراك ئۆبامایه و ته‌نها چه‌ند گۆرانكارییه‌كى كه‌مى خراپى تێدا كراوه، ئه‌وان هه‌ردوكیان دژ به تیرۆ ده‌جه‌نگان، هه‌ردووكیشیان ده‌یانه‌ویست نه‌ك ته‌نها له سوریا به‌ڵكو له هه‌موو ناوچه‌كه بكشێنه‌وه دواى ئه‌وه‌ى ڕۆڵى یاریزانه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌نه‌وه. واش دێته‌به‌رچاو كه گه‌ڕى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بۆ ئه‌وه بووه كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا خه‌ریكى ڕاستكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى تڕه‌مپن، به‌ڵام هێشتاش مكوڕبوون له‌سه‌ر بڕیارى كشانه‌وه و كشانه‌وه‌ش هیچ له پرسه‌كه ناگۆڕێت و ئه‌وه‌ى ده‌شگوترێت هاشوهوشى میدیاى دژ به تره‌مپه و به‌س!.. به‌ڵام پۆمپیو هۆشدارى ئه‌وه‌یدا كه پشێوى جێگه‌ى هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش ڕاسته. چونكه كشانه‌وه له ئه‌فغانستان و عێراق هیچ ئامانجێكى نه‌هێنایه‌دى(بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مى دیموكراسى) ، هیچ ده‌رئه‌نجامێكى ستراتیژیشى نه‌دا به‌ده‌سته‌وه و كلكگرێدانى ئیسڕائیل و ئه‌مریكاش هه‌موو پڕۆژه‌كانى ئاشتییان تێكوپێكدان.
ڕاستییه‌كه‌ى پڕۆسه‌ى كشانه‌وه‌كه زۆر شت ده‌گۆڕێت و ئه‌وه‌ى گرنگیشه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پڕۆسه‌یه پشێویه‌ك نه‌خاته سه‌ر ئه‌و پشێویه‌ى هه‌یه، جڵه‌وى ناوچه‌كه‌ش نه‌داته ده‌ست ڕوسیا و ئێران و ئیسرائیل و توركیا تاكو ته‌راتێنى تیدابكه‌ن و هه‌ژموونى خۆیانى تێدا زیاد بكه‌ن. هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پێشینه‌یان دیاره له ناوچه‌كه، یه‌كێكیان نییه له خه‌مى ئاشتى و سه‌قامگیرى بێت كه عێراقى و سورى و یه‌مه‌نى و لوبنانییه‌كان ده‌یانه‌وێت، له كاتێكدا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ پێكدادانى نیوان خۆیان، كه‌چى هه‌رچۆنێك هه‌ڵسوڕێن و بجوڵێنه‌وه لووتیان به لووتى میراته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كه‌ى هه‌ڵه‌كانى ئه‌مریكادا ده‌ته‌قێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پرسى داعش یه‌كلاینه‌كرێته‌وه و دۆسییه‌كه به‌چه‌ند مه‌ندیل به‌سه‌ر و میلیشیاكانیان بسپێردرێت هه‌روه‌ك له عێراقدا ڕوویدا، هه‌روه‌ك چۆن سوریا - یه‌كانى ناوخۆ خرانه ژێر ڕه‌حمه‌تى ڕژێمه تاوانباره‌كه‌ى سوریا، هه‌روه‌ك چۆن فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش چاره‌نووسیان كه‌وتۆته بن ده‌ستى چه‌ند حكومه‌تێك هه‌ر یه‌ك له‌وه‌ى دیكه دڕنده‌تره. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕاست بێت ئه‌وه‌ى زاڵ‌بێت به‌سه‌ر عێراق و سوریادا زاڵیش ده‌بێت به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، بۆیه ئه‌وه‌ى له‌م ته‌نگانه‌یه‌دا سوریا جێبێڵێت ئه‌وه‌یه كه له دژى داعش جه‌نگاوه بێ ئه‌وه بزانێت ئه‌و ڕێكخراوه له كوێوه هاتووه‌و كێ دروستى كردووه و قه‌ڵه‌وى كردووه و كه‌ڵكى لێوه‌رگرتووه، یاخود ده‌زانى به‌ڵام مكوڕه له به‌جێهێشتنى سوریا بۆ داعش و ده‌شیه‌وێت داعش بمێنێته‌وه و وه‌ك ئامرازێك بۆ هێشتنه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى سوودى لێوه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش كتومت بۆ سوریا و ئێران ڕاسته.
ڕوسیا ئاماده‌باشى كردووه بۆ ده‌ستپێكردنى یاریه تازه‌كه و چنینى داوه‌كانى، به‌ڵام ئه‌مریكا كه نایه‌وێت دایشكێنێت، هێشتا دانوستانى له‌گه‌ڵ مۆسكۆ نه‌كردووه سه‌باره‌ت به دۆخى دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى. هه‌موو پڕۆژه‌كانى داشكاندن له سوریا شكستیان هێنا، هۆكاره‌كانیش روون و ئاشكران و له هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه كه واشنتۆن خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى زیندوو نییه له سوریا تاوه‌كو هه‌وڵى بۆ بدات. بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستتێوه‌ردانى روسیاوه ئامانجه‌كانى خۆى ئاشكرا كردووه له پاراستنى ئاسایشى ئیسڕائیل و وه‌ده‌رنانى ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆڵ و هه‌ژموونى له ناوچه‌كه، ئینجا پاراستنى هاوپه‌یمانه كورده‌كانى و ئاماده‌شه له‌و پێناوه‌دا گورزێك له ئابوورى توركیا بدات، جاروباریش وا ده‌رده‌كه‌وێت كه گرنگى به چاره‌سه‌رى سیاسى له سوریا ده‌دات. له ڕاستیدا نه ئاسایشى ئیسڕائیل له مه‌ترسیدا بوو ، نه خراپه‌كارییه‌كانى ئێرانیش وه‌ستێنران و بگره تاران وه‌به‌رهێنانیش له ئه‌نجامه‌كانیدا كرد، وه نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا كارا و سوودبه‌خش و ئه‌رێنى نه‌بوو بۆ سورییه‌كان، به‌ڵكو ناهاوسه‌نگى و به‌رز و نزمى په‌یوه‌ندییه‌كانى واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له سه‌رده‌مى هه‌ردوو ئیداره‌ى ئۆباما و تڕه‌مپدا، خراپ شكایه‌وه به‌وه‌ى هه‌موو ڕۆڵیكى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپییان تێكوپێكشاند كه ده‌كرا له سوریا بیگێڕن.
جگه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ى مشت‌ومڕ له‌سه‌ر چاره‌نووسى سه‌رۆكى سوریا، ڕوسیا هیچ ئامانجیكى دیكه‌ى ئه‌مریكا ڕه‌تنه‌كردنه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو كه سازش له‌سه‌ر (هه‌موو شتیك یان هیچ شتێك)) بكات( سوریا، ئۆكرانیا، سیاسه‌تى به‌رگرى ئه‌تڵه‌سى...). له دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكاش هه‌لى سازشكارى كه‌متر ده‌بنه‌وه، ڕوسیاش ئه‌زیه‌تى نابیت له ئاماده‌كردنى چاره‌سه‌رێكى سیاسى له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ى ئه‌ستانا- ى ، بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌وه هه‌بێت هیچ سازشێك بۆ ئه‌مریكى و ئه‌وروپییه‌كان بكات كه به‌ده‌نگ داواكه‌یه‌وه نه‌هاتن بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى سوریا. سه‌ربارى ئه‌و ده‌ستكه‌وته گه‌ورانه‌ى مۆسكۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان به‌ده‌ستیهێنان له‌و ته‌نگژانه‌ى له‌ئارادابوون، كه‌چى هێشتا زۆر به توندى ده‌ستى به په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه گرتووه له‌گه‌ڵ تاران‌دا و گره‌ویش له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیادا بۆ زیادكردنى هه‌ژموونى خۆى له سوریا. هه‌ماهه‌نگى مۆسكۆش له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بۆ لێدانى ئێران هه‌میشه داوایه‌كى كراوه‌یه بۆ واشنتۆن كه سازش و سازشكارى له‌سه‌ر بكات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، زۆر ناخایه‌نێت كه په‌یوه‌ندى واشنتۆن و مۆسكۆ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له سوریا ده‌ستپێده‌كات، چونكه پرۆسه‌ى دواى كشانه‌وه‌كه په‌یوه‌سته به مۆسكۆوه. هیچ سازش و مامه‌ڵه‌یه‌ك له گۆڕێ‌دا نابێت له نێوان ئه‌و دووانه‌دا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى له واقعدا هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وى ده‌بێته سه‌نگى مه‌حه‌ك. واشنتۆن مه‌رجه‌كانى خۆى ناسه‌پێنێت، به‌ڵكو سیاسه‌ته‌كانى خۆى ڕاده‌نوێنێت و بژارده‌كانیش بۆ مۆسكۆ جێدێڵێت سه‌باره‌ت به‌و ئاینده‌یه‌ى له سوریا وێنه‌ى بۆ كێشاوه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
1- ئه‌مریكا له سیاسه‌تى ده‌وره‌دانى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، مۆسكۆش ده‌توانى له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵبكات به‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له سوریا ده‌وره بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ململانێكه كۆتایى پێ بێنێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشى بپارێزێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مریكا له عێراقه‌وه گوز له داعش ده‌وه‌شێنێت، به‌ریش له هه‌وڵه‌كانى میلیشیا شیعه‌كانى عێراقى سه‌ر به ئێران ده‌گرێت كه زاڵ‌بن به‌سه‌ر سنورى سوریادا، هه‌وڵى پاراستنى بنكه‌ى سه‌ربازى ((ته‌نه‌ف)) یش ده‌دات له باشوور بۆ به‌رگرتن له ئیرانییه‌كان كه هه‌ڕه‌شه له ئو‌ردون و ئیسڕائیل بكه‌ن.
2- ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پڕۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى له سوریا، ئه‌وه‌ش ڕه‌تناكاته‌وه كه باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى ڕوسیا بگه‌ڕێته‌وه ژێرباڵى ڕ‌ژێمى سوریا، چ بۆ ئه‌وه‌ى كورده‌كان بپارێزێت یان بۆ به‌رده‌وامى جه‌نگان له‌گه‌ڵ داعشدا.
3- نه ئه‌مریكا و نه روسیا دژ به پێكهینانى ناوچه‌یه‌كى ئارام نین بۆ ڕازیكردنى توركیا، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى پێكدادانى له‌گه‌ڵ كورده‌كان لێنه‌كه‌وێته‌وه و سنورێكیش بۆ به‌رزه‌فڕییه‌كانى توركیا دابندرێت.
4- ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له بانگه‌شه بۆ چاره‌سه‌ریكى سیاسى له سوریا و له‌مه‌شیاندا ده‌ستێوه‌ردان ناكات، ئه‌گه‌ر ڕوسیا گۆڕینى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د ڕه‌تبكاته‌وه، ئه‌و كات ئه‌نجام ئۆباڵه‌كانى دۆخه‌كه ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆى خۆى، ئه‌مریكاش موباره‌كبایى له هیچ ده‌ستورێكى كارتۆنى یان هه‌ڵبژاردنێكى ساخته‌كارانه ناكات، پشكداریش ناكات له پڕۆژه‌كانى دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى سوریا.
ڕوون و ئاشكراش نییه كه چۆن ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعدا ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌مریكا جیبه‌جێ بكرێت، ناشزانرێت ڕوسیا چۆن كارلێك له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌دا ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و به په‌له‌یى خۆى نه‌شاردۆته‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆسییه له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ى پشێوى و ئاڵۆزى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع لێ بكه‌وێته‌وه.
مۆسكۆ له ڕووى مه‌بده‌ئیه‌وه ڕ‌ازى بووه به پێكهێنانى ناوچه ئارامه‌كه، ده‌شیه‌وێت بیكاته پاروێكى چه‌ور و توركیاى پێ ڕاكێشیته ناو میحوه‌رى ڕوسى – ئێرانییه‌وه و زیاتر و زیاتریش له ئه‌مریكاى دوورخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ واشنتۆن پێ باشتره وه‌ك له ناوچه ئارامه‌كه، بۆیه نایه‌وێت سه‌ركێشى به په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه بكات له‌گه‌ڵ ناتۆدا.
زۆرانبازییه‌كه له نێوان فلادیمیر پۆتن و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆكان سه‌خت و دژوار ده‌بێت، په‌یوه‌ندى پۆتن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا ده‌بێت، مادام ئه‌ردۆگان له یه‌ك كاتدا بیه‌وێت یارى له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ و پۆتین – یشدا بكات. ئیدلب سه‌رچاوه‌ى نزیك بوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌و دوو سه‌رۆكه ده‌بێت، به تایبه‌تیش كه ئه‌نقه‌ره جڵه‌وى بۆ ده‌سته‌ى ڕزگاركردنى شام (به‌ره‌ى نوسڕه‌ى پێشوو) شلكردووه كه ناوچه‌كان ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى فراوانتر بكات. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كه ڕیكخراوى قاعیده له‌و ساوه‌ى دامه‌زراوه ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر پانتاییه‌كى جوگرافى فراوانى سوریادا بسه‌پێنێت كه یه‌كسانه به ڕووبه‌رى لوبنان، مادام توركه‌كانیش ڕیگه‌یان به‌و كاره‌داوه، بۆیه گۆڕینى ئه‌و ئه‌مرى واقعه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌نقه‌ره.