شارپرێس:
پۆل سكوڵزی یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، نزیكه له‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی له‌ژیانیدا وه‌رگرێت.
ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد، سكوڵز نزیكه له‌وه‌ی به وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئۆڵدهام ئه‌تله‌نتیك، به‌ره‌و دنیای ڕاهێنان هه‌نگاو بنێت.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سكوڵز وه‌ك یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد ده‌بیندرا، هاوكات ئه‌و یاریزانه یه‌كێكه له ڕه‌خنه‌گره‌كانی ئه‌دای مانچسته‌ر یونایتد له‌م وه‌رزه‌دا.
یانه‌ی ئۆڵدهام ئه‌تله‌نیتك له یانه پله دووه‌كانی خولی ئینگلیزییه، له پله‌ی دوانزه‌هه‌مینی ئه‌و خوله ده‌بیندرێت.
ڕ . ج