ڕێباز حه‌ملان: سێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ دابه‌شده‌كه‌ین

کوردستان

22/01/2019‌ 8129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زیری دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "ئەگەر بەغدا 317 ملیار دینارەكە بنێرێت سێ موچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەشدەكەن".

ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕۆژنامه‌ی زه‌مه‌ن-ی ڕاگه‌یاند، "ئەگەر بەغدا 317 ملیار دینارەكە بنێرێت سێ موچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەشدەكەن، داوامان لە حكومەتی ناوەند كردوە بەسەریەكەوە پارەكەمان بۆ خەرج بكات، ئەگەر حكومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی بەسەر یەكەوە بۆ هەرێمی كوردستان خەرج نەكرد ئەوا مانگانە یەكێك لەموچەكانی 11و 12ی ساڵی ڕابردو لەگەڵ موچەكانی ئەمساڵ خەرج دەكەین".

وه‌زیری دارایی هه‌رێم ده‌شڵێ:"ئەگەر هاتو پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2019ی عێراق بە 520 ملیار دینار جێگیركراو مانگانە ئەو بڕە پارەیە گەیشتە هەرێم، ئەوا ڕاستەوخۆ پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران لادەبرێت". 


ڕ . ج

بەپەلە