شارپرێس - وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
یه‌كێك له سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین ده‌نگده‌رانى مێژووى سه‌دساڵه‌ى وو‌ڵاتى توركیا كه‌سێكه كه ته‌مه‌نى 165 ساڵه، پارته به‌هه‌ڵستكاره‌كانیش ده‌ڵێن كه 1000 ده‌نگده‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه كه له یه‌ك باڵه‌خانه‌دا ده‌ژین.
ئه‌م زانیارییانه له كاتێكدا ئاشكرابوون كه هه‌ڵبژارنه ناوخۆییه‌كه‌ى توركیا له مانگى مارسدا به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌وانه‌شه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان كه ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، تووشى سه‌خترین ئاڵینگارى بێته‌وه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا كه پێشتر تووشیان نه‌بووه.
توركیا له‌م مانگانه‌ى دوایدا تووشى متمبوونێكى ئابوورى بووه، به‌هاى دراوه‌كه‌شى زۆر كه‌متر بۆته‌وه وه‌ك له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر. ئه‌مه‌ش ئه‌و پێشبینیانه‌ى هێنانه ئاراوه كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاتى خۆى له چه‌ند شارێكى سه‌ره‌كیدا له ده‌ست بدات به ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختیشه‌وه.
پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌ڵین كه لیستى ده‌نگده‌ران فرتوفێڵى تێدا‌كراوه.
پارتى گه‌لى كۆمارى و پارتى دیمو‌كراتى گه‌ل (HDP) بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و لیستى ده‌نگده‌رانه‌ى جێگه‌ى گۆمانن و ئاسایى نین ، ئه‌وانه‌ن كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوودا كه‌مترین ده‌نگى تێدا له‌ده‌ستداون.
پارتى گه‌لى كۆمارى دووپاتیده‌كاته‌وه كه زیاتر له 6000 ده‌نگده‌رى تۆماركراو ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 100 ساڵدایه، زۆریش له‌و ده‌نگده‌رانه ته‌مه‌نیان له به ته‌مه‌نترین كه‌س له ووڵاتدا زیاتره كه به به‌ڵگه‌وه ته‌مه‌نه‌كه‌ى تۆماركراوه كه 116 ساڵه.
ئه‌و لیسته ناوى "ئه‌سى ئه‌كسس" ى تێدایه كه ته‌مه‌نى 165 ساڵه و ئه‌و خۆى ده‌ڵێت كه له ساڵى 1854 له سه‌رده‌مى ئیمپڕاتۆڕیه‌تى عوسمانى له دایك بووه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌و ساڵه‌ى تێیدا كۆچى دوایى كرد ، ناوى بۆ ده‌نگدان تۆمار كرا.
ده‌نگده‌رێكى دیكه‌ش هه‌یه نازى "زولفۆ" یه و ته‌مه‌نى 149 ساڵه، ئیسى ناوێكیش هه‌یه و ته‌مه‌نى 148 ساڵه.
هه‌روه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێت، نموونه‌ى دیكه‌ى ده‌نگده‌ران زۆرن كه ناونیشانى نیشته‌جێبونیان یه‌ك ناونیشانه.
1000 كه‌سیان شوێنى نیشته‌جێ بوونیان له یه‌ك باڵه‌خانه‌دایه، هه‌یه شوێنى نیشته‌جێبوونى له باڵه‌خانه‌ى ته‌واونه‌كراودایه، یان له شوێنى بنیاتنانى باڵه‌خانه‌یه‌كدایه ، یان ناونیشانه‌كه‌ى نهۆمى 5 له باڵخه‌نایه‌كى 4 نهۆمى له شارى ئه‌سته‌مبوڵ.
گۆرانكارى گه‌وره‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ش له ژماره‌ى ده‌نگده‌راندا كراوه، ته‌نها له ناوچه‌ى "كانكیرى" ژماره‌ى ده‌نگده‌ره تۆماركراوه‌كان له ماوه‌ى 6 مانگدا به رێژه‌ى 95% زیادیان كردووه.
پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كان داوایان له ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردن كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌و زانیاریانه بكات كه سه‌باره‌ت به لیستى ده‌نگده‌ران خراونه به‌رده‌ست.
ڕۆژى دووشه‌ممه، حه‌سه‌ن سایمن كه ئه‌ندامى پارتى "ئێى" یه ڕایگه‌یاند كه "ده‌یه‌ها هه‌زار ده‌نگده‌ر له ئه‌نجامى سكاڵاكانى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه فڕیدراونه ده‌ره‌وه‌ى لیسته‌كانى ده‌نگدانه‌وه".
یه‌كێك له به‌رپرسانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رپێچییه گریماناویانه‌ى باسیان لێوه ده‌كرێت، به تایبه‌تى دروستكراون بۆ ئه‌وه‌ى زیان به پارته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن، پارته‌كه‌شیان ناڕه‌زایى خۆى له‌و باره‌وه پێشكه‌ش كردووه.
ڕه‌جه‌ب ئۆزیل كه ئه‌ندامى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه و به‌رپرسێكى به‌شى هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه بۆ ڕۆیته‌رز ووتى كه "پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كان هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن واى نیشان بده‌ن كه ئێمه ئه‌و سه‌رپیچیانه‌مان ئه‌نجام داوه". ووتیشى " ئێمه گه‌وره‌ترین قوربانى ئه‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكانه‌ین".
یاكوب ئۆگڵۆ له پارتى گه‌لى كۆمارى له لێدوانێكى بۆ "دویتشه فیله" ده‌ڵێت ئه‌و تۆماره ساختانه‌ى ده‌نگده‌ران هه‌وڵێك بوون بۆ یاریكردن به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
ئۆگڵۆ ووتیشى كه "سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كان و پارته سیاسییه‌كان به‌رپرسى ئه‌و دۆخه‌ن"، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد كه "سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كان ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌م ساخته‌كارییه‌دا ، ئه‌وان دانیشتوانى شاره‌كانى دیكه ده‌خنه ناو لیستى ده‌نگده‌رانه‌وه به‌و ئامانجه‌ى زۆرترین ده‌نگ بۆ حزبه‌كانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن".