سێ‌ منداڵی بووە.. ژنێك لەهەفتەیەكدا دوو جار دووگیان دەبێت

جیهان

23/01/2019‌ 2496 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی بەریتانی، كە تەمەنی 36 ساڵ بووە لەهەفتەیەدا دوو جار دووگیان بووەو لەئەنجامی ئەو دووگیانبوونانەشی سێ‌ منداڵی بووە.

رۆژنامەی میرۆر بڵاویكردەوە، ئەو ژنە ناوی بیتا بیینیاس بووەو لەگەڵ هاوسەرەكەی لەهەرێمی ویلچایری بەریتانی دەژی، بۆ ماوەی هەشت ساڵ منداڵی نەبووە، ئەوەش بەهۆی نەخۆشی.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە نەخۆشی ئەو ژنە قەڵەوی بووە، كە كێشی گەیشتووەتە 110 كیلۆگرام ‌و دواتر 30 كیلۆگرام لەكێشی دابەزیوەو دواتر رێگەی دەستكردی بۆ دووگیانبوون بەكارهێناوە، ئەوەش لەسەر رێنمایی پزیشكەكان.

ئەو ژنە دوای گرتنەبەری رێگەی دەستكرد بۆ دووگیانبوون، توانیویەتی لەیەك هەفتەدا دووجار دووگیان بێت‌و سێ‌ منداڵی لەو دووگیانبوونانەش بەشێوەیەكی تەندروست بووە.

هـ ـ ح